20.3 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

داوایەک لە حکومەتەوە بۆ بەغدا لە بارەی مووچەی هێزە ئەمنیەکان

تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی ئایاری پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان نەگەیشتووە. بە گوتەی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەکەیان دەگات.
بەرپرسێک لە لقی هەرێمی کوردستانی بانکی ناوەندیی عێراق گوتی، “تاوەکو ئێستا هیچ پارەیەکی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان نەگەیشتووەتە لقەکەیان. ئەمڕۆش لە عێراق بەبۆنەی جەژنی غەدیر پشوو بووە و دەوام نەبووە.”
ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رۆژی سێشەممە 25-06-2024  رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بە هەمان میکانیزمی مانگەکانی رابردوو، مووچەی هێزە ئەمنییەکان خەرج دەکات، هیچ کێشەیەک بۆ خەرجکردنی نییە و پارەکە خەرج دەکرێت.
ئیخلاس دلێمی، کە پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستانە دەڵێت، “حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کردووە مووچەی هەردوو مانگەکانی 5 و 6ی هێزە ئەمنییەکان پێکەوە خەرج بکرێن؛ بەڵام نازانرێت بەغدا پابەندی ئەو داوایە دەبێت یاخود نا.”
بە گوتەی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، چاوەڕەوان دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بگات.
لە رۆژی یەکشەممەی رابردووەوە لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەستیپێکردووە؛ بەڵام هێشتا پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی پێنجیان وەرنەگرتووە.
لە عێراق زیاتر لە 10 ملیۆن مووچەخۆر هەن، کە زیاتر لە چوار ملیۆن و 70 هەزاریان فەرمانبەرن و دوو ملیۆن و 700 هەزاریان خانەنشینن.
تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ناردنی لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی بۆ بەغدا رانەگەیاندووە.

ئەمانەش هەن

دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لە بەرژەوەندیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتکردەوە

aso

بە ڕێکەوتن لەگەل یەکێتی حەشدی شەعبی دەستی بەسەر چەند بیرە نەوتێک گرت.

aso

سەرۆک بارزانی پەیوەندی بە بەرپرسی لقی22ی گەرمیانی پارتی کرد

mahir