دەست بەسەر 85 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە جۆری کۆکایندا گیرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی ئابی 2024، بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە دوو چالاکیدا دەستیان بەسەر بڕی 86 کیلۆ ماددەی هۆشبەر، لە جۆری کریستاڵ و کۆکایندا گرت .
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەکان ڕاشیگەیاند، چوار بازرگانیش دەستگیر کراون، سێ کەسیان بە ڕەگەز سوورین و ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.