بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
راگەینراوێک لە فراکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق
بەسەرسورمانێکی زۆرەوە بەیاننامەیەک لەلایەن چەند فراکسیونێک لە پەرلەمانی عێراقەوە دەرچوە سەبارەت بە هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ، ئیمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەسەر ئەم خالانەی خوارەوە دەکەینەوە :
١- پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەم هێزی سیاسی کوردستان بوو لەرێگای جەنابی سەرۆک بارزانی و لەبەهاری سالی ١٩٩١ لەگردبونەوەیەکی جەماوەری لە کۆیە باسی لەوەکرد دەبیت شەرعییەتی شۆرشگێری بگوازینەوە بۆ شەرعییەتی دەستوری و دیموکراسی لەرێگای هەلبژاردنەوە
٢- لەسالی ١٩٩٢ تادواین هەلبژاردن پارتی دیموکراتی کوردستان براوەی یەکەم بوە و هیچ کات ترسی هەلبژاردنی نەبوە و نیە چونکە پشت ئەستورە بەئەندام و لایەنگران و دۆستانی پارتیمان و نیشتیمانپەروەرانی کوردستان .
٣- پارتی ماوەی دوو ساڵە داوا دەکات هەلبژاردن بکریت بەڵام هەندێک لایەن و بەتایبەت ئەوانەی ئیستا بەیاننامە دەنوسن خۆیان باش دەزانن کام لایەن بو رێگربو لەئەنجامی هەلبژاردن و ئەوەش دەزانن کە کام لایەنی سیاسی بوو دەیوت ئەگەر هەلبژاردنیش بکریت ناهێڵین صندوقەکانی دەنگدان لە دێگەڵە بەولاوە دابنرێت و ناهێڵین لەسنوری سلێمانی هەلبژاردن بکریت .
٤- پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە لەگەل هەلبژاردن بوەو لەگەلیشی دەبیت بەمەرجێک ئیرادەی خەلکی کوردستان پارێزراو بێت و دوور بیت لەدارشتن و دیزاینی پێش وەختەو ئەو تێبینی و سەرنجانەی پارتی تێبینی یاسایی و تەکینیکی زۆر گرنگن و پارتی لەگەل هەلبژاردنێکی شەفاف و دور لەدەست وەردانە
٥- پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەل ئەوەیە هەلبژاردنێک بکریت مافی سەرجەم پێکهاتەکان پارێزراو بێت ، و ناکریت پێکهاتەکان لە پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی پاریزگاکانی عێراق نوێنەریان هەبێت و لەپەرلەمانی کوردستان بێبەش بکرێن
لەکۆتاییدا داوا دەکەین هەلبژاردنێکی پاک و شەفاف ئەنجام بدریت و سەرجەم پێکهاتەکان تێیدا بەشداربن و داواش دەکەین تیمی یونامی و کۆمەڵگای نێودەولەتی و چاودێرانی نێودەولەتی چاکترو فراوانتر چاودێری پرۆسەکە بکەن و پارتی جەخت لەوە دەکاتەوە زەمینەسازی بکریت بۆ ئەنجامدانی هەلبژاردنێکی شەفاف و تەواوی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان بەشداری تێدا بکەن و دوربێت لەسەپاندنی ئیرادەو ئەنجام و دابەش کاری پێش وەخت
فراکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستان
له پەرلەمانی عیراق