20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

رۆمانۆوسكی: وڵاتانی دیكه‌ ده‌یانه‌وێت ببنه‌ جێگره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق

باڵیۆزی ئەمه‌ریكا لە عێراق دەڵێت: ئاگادارین وڵاتانی دیكە لە دەرگای عێراق دەدەن و دەیانەوێت ببنە جێگرەوەی ئەمەریكا لە عێراق، بەڵام هیچ یەك لەو وڵاتانە ناتوانن ببنە هۆی خوشگوزەرانی بۆ عێراق و وەك ئەمریكایان پێناكرێت، جەختدەكاتەوە، کە هیچ یەك لەو وڵاتانە ناتوانن ببنە هۆی خوشگوزەرانی بۆ عێراق و وەك ئەمەریكایان پێناكرێت.

ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمه‌ریكا لە عێراق وتارێكی لە رۆژنامەی ”ئەلسەباحی عێراقی” بڵاوكردوەتەوە و وردەكاری هاوكارییەكانی وڵاتەكەی بۆ عێراق خستووەتەڕوو. رۆمانۆوسكی دەڵێت: لە 2012ەوە 3.5 ملیار دۆلارمان بۆ پەرەپێدانی توانای هێزە ئەمنیەكان خەرجكردووە، هەروەها باشترین چەكمانداوەتە عێراق لەناویشیاندا فڕۆكەی ئێف 16 و تانكی ئەبرامز ئێم 1، راهێنانیشمان بە هێزە عێراقیەكان كردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، هاوكارییەكانمان نابێت تەنیا لەبواری سەربازی بن بەڵكو لە بواری ئابووری و كۆمەڵایەتی و پەروەردەیی و كەلتوری هاوكاری عێراق دەكەین، لەڕێگەی ئەم هاوكارییانەوە كارمان بۆ عێراقێكی مۆدێرن – سەقامگیر –  ئاسایش – خاوەن سەروەری – خۆشگوزەران كردووە.

باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق، دەڵێت: وڵاتەكەم گەورەترین بەخشەر و هاوكاری عێراقە، تەنیا ئاژانسی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمەریكا  لە 25 ساڵی رابردوو 11 ملیار دۆلاری لە پەرەپێدانی دامەزراوەكانی عێراق خەرجكردووە، هەورەها لەڕێگەی یوس ئەیدەوە بەسەدان پرۆژە جێبەجێكراون و هەزاران هەلی كار رەخسێنراون و 150 قوتابخانە – 25 سەنتەری تەندروستی – 130 پرۆژەی ئاو دروستكراون.

ئەلینا رۆمانۆوسکی، لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی ئاشکراکرد، لە 2014ەوە 3.6  ملیار دۆلار بۆ دروستكردنی نەخۆشخانە و ئاوی خواردنەوە و دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ ئاوارە و پەنابەران خەرجكراوە. لە 2017ەوە 157 ملیۆن دۆلارمان بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ زیاتر لە 12 ملیۆن عێراقی خەرجكردووە.

باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق، باسی لەوەشکرد، هەزاران عێراقی سوودیان لە پرۆگرامە كەلتوری و پەروەردەییەكانمان وەرگرتووە، لە 17 ساڵی رابردوو زیاتر لە 5000 گەنجی عێراقی چوونەتە ئەمەریكا و گەڕاونەتەوە و خزمەتی گەورەیان بە وڵاتەكەیان كردووە، هەروەها 400 گەنجی دیكەش لە 2024 سەردانی ئەمریكا دەكەن.

رۆمانۆوسكی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: باڵیۆزخانەكەمان لە بەغدا و كونسوڵخانەخانەكەمان لە هەولێر، ساڵانە هەزاران ڤیزا دەدەنە هاووڵاتییان،كۆمپانیا ئەمەریكییەكان لە بوارەكانی كشتوكاڵ – وزە – پزیشكی هاوكارێكی باشی عێراقن، هەروەها هاوكاری بانكی ناوەندی و كەرتی بانكی عێراقمان كردووە.

باڵیۆزی ئەمەریكا، ئاماژەی بەوەشکرد، “وڵاتانی دیكە لە دەرگای عێراق دەدەن بۆئەوەی ببنە جێگرەوەی ئەمریكا، بەڵام دڵنیابن هیچ یەك لەو وڵاتانە هێندەی ئەمەریكا خزمەتی عێراقیان نەكردووە، هەروەها هیچ یەك لەو وڵاتانە ناتوانن ببێتە هۆی خۆشگوزەرانی عێراقیەكان، هیچ یەك لەو وڵاتانە ناتوانن عێراق بە دنیای دەرەوە ببەستەنەوە”.

گوتیشی: “پێكەوە دەتوانین پەیوەندییەك دروست بكەین بۆ نەوەكانی داهاتووش بمێنێتەوە، پێكەوە دەتوانین خەونی گەنجانی عێراق بەدیبهێنین”.

ئەمانەش هەن

پەیامێکی گرنگ لە سەرۆک بارزانییەوە​

mahir

سبەی سەرجەم بانکە حکومییەکان لە هەرێمی کوردستان دادەخرێن

mohammed

بەشداری شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لە پرسەی ئیبراهیم ڕەئیسی و یاوەرانی لە تاران

Abduljabar Ali