سه‌رچاوه‌یه‌ك، رایگەیاند، لیستى مووچه ره‌وانه‌ى به‌غدا كراوه، ئه‌وه‌ی زانیارییه ده‌ست به وردبینى لیسته‌كه كراوه و تا ئێسته هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌هاتووه‌ته به‌رده‌مى.
ڕوونیشى كرده‌وه كه پڕۆسه‌ى وردبینى لیسته‌كه به‌هۆى دابه‌شكردنى مووچه له عێراق هه‌ندێك خاوبووه‌ته‌وه، به‌ڵام رانه‌گیراوه و به‌رده‌وامه، بۆیه پێشبینى ده‌كرێت له چه‌ند رۆژى داهاتوودا وردبینییهكه به هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه ته‌واو بكرێت.
ئه‌و زانیارى له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌بوو كه ته‌مویلى مووچه ده‌گات و وه‌ك خۆى گوتى، به‌غدا هه‌ندێكجار بیانوو ده‌گرێت تا دوایبخات، بۆیه هیچ واده‌یه‌كى نییه، به‌ڵام كه وردبینى ته‌واو بوو به دڵنیاییه‌وه ناوه‌ستێت و پاره‌كه دێت.