9.5 C
Chicago
تشرینی دووه‌م 15, 2024
rasr.press

سبەی پارەکە دەگات و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێ

بڕیارە سبەی سێشەممە بەغدا بڕی ئەو کورتهێنانە بنێرێ کە بۆ مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دروست بووە، هۆکاری دواکەوتنیشی تەواونەبوونی ڕێکارەکان بووە. بەگەیشتنی پارەکە ڕاستەوخۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچە ڕادەگەیێنێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڕی 755 ملیار دیناری لەبەردەستە بۆ مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆران، لەکاتێکدا پێویستی بە 998 ملیار دینارە بۆ دابەشکردنی مووچە، بڕیارە وەزارەتی دارایی عێراق ئەو کورتهێنانە پڕ بکاتەوە و لەگەڵ گەیشتنی پارەکە بە هەمانشێوەی لیستی مانگی حەوت، دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات.

هەشت ڕۆژ بەسەر ناردنی دوایین گوژمە بۆ مووچەی مانگی هەشت تێپەڕیوە، لەوکاتەوە وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری داوە کورتهێنان پڕبکاتەوە و 243 ملیارەکە بنێرێت، بەڵام هەر ئەمڕۆ و سبەی دەکات.

خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، گوتی، “ڕۆژی دووشەممە سەردانی وەزارەتی داراییم کرد، بەڕێوەبەرایەتیی بودجەی وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوونەتەوە لەسەر تەمویلی ئەو بڕە پارەی کە کورتهێنانی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، بەهۆی تەواونەبوونی ڕێکارەکان ناردنی پارەکە دەکەوێتە سبەی سێشەممە”.

ئەمانەش هەن

بەغدا.. سەرۆکوەزیران سودانی پێشوازی لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەکات

Abduljabar Ali

ھەواڵێکی خۆش لە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە.

mahir

ڕۆژنامەی( شەرق)ی ئیرانی باڵیۆزی ئاشتی لە تارانە

Abduljabar Ali