20.3 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

سروە ڕەسول: خەریکی ئامادەکردنی پلانێکین بۆ پرسی ئاوارەکان

بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، زیاتر لەیەک ملیۆن و ٢٢٢ ھەزار ئاوارە و پەنابەر لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن، دەشڵێ: خەریکی ئامادەکردنی پلانێکین بۆ چارەکردنی پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکان، بەڵام حکوومەتی فیدڕاڵی جدی نییە لەسەر چارەکردنی کێشەی ئاوارەکان.

سروە ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتی ھەماھەنگی و قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیاند:
ئێستا ژمارەی ئەو ئاوارە و پەنابەرانەی لە ھەرێمی کوردستانن یەک ملیۆن و ٢٢٢٩٣ کەسە، لەو ژمارەیە ٧٤٦ ھەزار و ١٧٤ کەس ئاوارەی عێراقین و ٢٧٦ ھەزار و ١١٩ کەسیش پەنابەرن، سیاسەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایە، لەگەڵ ئەوەنییە ھیچ ئاوارەیەک بەزۆر ڕەوانە بکرێتەوە، ئێمە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکوومەتی فیدڕاڵ بەردەوامن، پێویستە کێشەی ئەو خەڵکە چارە بکرێت ئینجا بڕیاری گەڕانەوەی ئاوارە عێراقییەکان بدرێت.

سروە ڕەسوڵ گوتی: بەداخەوە تا ئێستا حکوومەتی عێراق ھیچ ھەنگاوێکی کرداری نەناوە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان لە مانگی داھاتوودا، لەبەر ئەوەش ئێمە پێمان وایە مەبەستی دیکە لەپشت بڕیاری گەڕانەوەی ئاوارەکان ھەیە، لەو کاتەی بڕیاری گەڕانەوەی ئاوارەکان دراوە تا ئێستا ڕێژەی گەڕانەوەی ئاوارەکان نەگەیشتووەتە ١%ی ئاوارەکان، ئەوەش مانای ئەوەیە ھیچ ئامادەکاریەک نەکراوە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان.

بەرپرسەکەی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: پێش دەرچوونی بڕیاری گەڕانەوەی ئاوارەکان، ئێمە داوامان لە یۆنامی و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کرد پلانێک ئامادە بکرێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان، چونکە دوای تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ بەسەر ئاوارەبوونی خەڵکی عێراق کێشەکانیان چارە نەکراوە، بۆ نموونە خەڵک ھەیە تا ئێستا بەڵگەنامەی یاسایی نییە.
سروە ڕەسوڵ دەشڵێت: حکوومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان لەو پلانەی ئێمە بەشداربوون، بەڵام کە لە کۆتایی پلانەکە نزیک بووینەوە، حکوومەتی عێراق بڕیاری گەڕانەوەی ئاوارەکانی بەتاک لایەنە دەرکرد، ئەوەیش پرسیاری زۆر ھەڵدەگرێت .. ئایا بۆچی لەکاتێکدا پلان و چارەی گونجاو ئامادە کرابوو .. بەبێ وەرگرتنی بۆچوونی حکوومەتی ھەرێم و نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو بڕیارە دەرکرا، ئێستا ھەر لە یۆنامی و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق خەریکی ئامادەکردنی پلانێکی کردارین دەربارەی ئاوارەکان، بەڵام نیەتی جدی لە حکوومەتی فیدڕاڵ نابینین.

ئەمانەش هەن

ڕاگەیاندراوێک لە پارێزگارى هەولێرەوە

mohammed

جێگری سەرۆککۆماری ئێران دەستی لەکارکێشایەوە

mahir

“نیگەرانین لە هێرشی سەر گێلگە نەوتی و گازییەکانی هەرێمی كوردستان”. وەزارەتی دەرەوەی چین

Abduljabar Ali