سزای له‌سێداره‌دان بۆ تاوانبارێكی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان دەرچوو
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌یی عێراق رایگەیاند ، دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ تاوانبارێك ده‌ركرد كه تاوانی جینۆسایدی دژ به هاوڵاتیانی ئێزدی ئه‌نجامداوه.
ئاماژەی بەوەش کردووە، تاوانباره‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی مه‌فره‌زه سه‌ربازییه‌كه‌ی، هه‌ستاوه به كوشتنی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی ئێزدی و له‌گۆڕنانیان، دواتر ڤیدیۆی گرتووه‌و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌ربه گروپه تیرۆرستییه‌كان بڵاویكردووته‌وه.
باسی لەوەش کردووە، تاوانبار هه‌ستاوه به هێرشكردنه‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان له پارێزگاكانی نه‌ینه‌واو سه‌لاحه‌دین.
دەشڵێت، تاوانبار به‌گوێره‌ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره 13ی ساڵی 2005و ئاماژه‌دان به یاسای ژنانی رزگاربووی ئێزدی سزادراوه.