20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

سیپان شێروانی پەیامێكی لەبارەی موچە بڵاوکردەوە

پەیامێك لەبارەی موچەوە:

نزیكەی مانگێكە بەبێ هێچ بەربەستێكی یاسایی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دواخراوە، ئەم كارە پێچەوانەی دەستور و یاسای بودجە و بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی لەبارەی موچەوەیە.
هەموو ئەو بەهانانەی باس لە نەبوونی سیولە، زیادبوونی كۆی گشتی خەرجی موچەی هەرێم دەكەن لە روانگەی یاسایی موازنەی بەركارەوە هیچ بەهایەكیان نییە.
چونكە حكومەتی هەرێم مافی دارایی زۆر زیاتر لە موچەی لە بودجەی فیدرالیدا هەیە لەنێویدا خەرجی بەگەرخستن، خەرجی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاكان.
بۆیە بە دڵنیاییەوە زۆر ئاسایی و یاساییە ئەگەر كۆی خەرجی موچەی هەرێم لە ٩٥٠ ملیار دینارەوە بكرێتە ١ ترلتۆن دینار، لە ١٢.٦٧%ی پشكی هەرێم لە خەرجیاتە ٢١٢ ترلیۆنییەكەی بودجەی ٢٠٢٤دا ئەم بڕە تەرخان دەكرێت.
هەروەك ڕوونە كۆی پشكی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٤ی فیدرالی زیاتر لە ٢٠ ترلیۆن دینارە و حكومەتی هەرێم مافی ئەوەی هەیە كە چ بڕێك بۆ موچە یان بۆ وەبوەهێنان یان هەر جۆرە خەرجییەكیتر دابنێت بە مەرجێك لە ٢٠ ترلیۆنەكە زیاتر نەبێت ( پاڵشت بە بڕگەی یەكەم و سێیەمی ماددەی ١٢١ی دەستور) بۆیە ئەگەر كۆی خەرجی موچەی هەرێم بكاتە ١.٠٥ ترلیۆن ئینجاش لە ساڵێكدا یەكسان دەبێت بە ١٢.٦ ترلیۆن دینار، ئەمە لە حالەتێكدایە كە ٦ مانگی یەكەمی ئەم ساڵە كۆی موچەی هەرێم مانگە ٩٥٠ ملیار بووە واتە لە ٦ مانگ دا یەكسان بوو بە ٥.٧ ترلیۆن دینار بەڵام بەهۆی هاوتاكردنی موچەی خانەنشینان( كە ئەمەش لە دوای بڕیارێكی دادگای باڵایەوە دێت) كۆی موچەی هەرێم زیاد دەبێت بۆ ١.٠٥ ترلیۆن دینار واتە لە ٦ مانگی دووەمی ئەم ساڵ دا یەكسان دەبێت بە ٦.٣ تڕلیۆن دینار و لە كۆتایشدا كۆی خەرجی موچەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٤ یەكسان دەبێت بە ١٢ ترلیۆن دینار.

ئەم ژمارانەی سەرەوە پێمان دەڵێن كە ئەم گۆڕانكاریانە لە خەرجی موچەی هەرێم ئاساییە و یاساییە و هێشتاش هەرێم مافی ٨ ترلیۆنی دیكەشی لە بودجەی ٢٠٢٤ی فیدرالی دا هەیە و بۆیەش دووپاتدەكەمەوە كە هیچ بەربەستێكی یاسایی نییە بۆ دواخستنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم .

ئەوانەشی كە هۆكاری دواخستنی موچە دەخەنە ئەستۆی حكومەتی هەرێم و گوایە هەرێم بەرپەسە، ئەوا یان كالفامن و لە ئەلف و بێی دەستور و بودجە و یاسا نازانن، یانیش ئەوانەن كە ئیفلاسی سیاسیان هێناوە و هیچ ڕێگایەك بۆ تەرویج شك نابەن، دێن هانی بەغدا دەدەن موچەی میللەتەكەیان ببڕێت تا بیخەنە ئەستۆی حكومەتی هەرێم بۆئەوەی بۆشاییەك بۆ مانەوەی خۆیان بدۆزنەوە، ئەگەر نا بەس یەك ڕۆژ لایەنە كوردییەكان واز لە ڕكابەری ناشەریفی حزبی و خستنە ئەستۆی حكومەتی هەرێم لەپێناو بەرژوەنشی حزبی بێنن ئەوا تەحەددا دەكەم پیاو هەبێت جورعەت بەخۆی بدات موچەی هەرێم ببڕێت، لەخۆرا نەگوتراوە دار كرمی لەخۆی نەبێت تەمەنی هەزار ساڵ دەبێت!!

سیپان شێروانی
پسپۆری ئابووری و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەمانەش هەن

ئێران هێرشەکە ئەنجامدەدات، بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسڕائیل کاتەکەیان ئاشکرا کرد

mahir

لقی 23ی قەرەچووغی پارتی بانگەشەكانی عەلی حەمە ساڵح بەدرۆ دەخاتەوە

mahir

لێدوانی وەزیری دادی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان.

aso