20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

سەبارەت بە دابەشکردنی دوو مووچەی ھێزە ئەمنییەکان زانیاری نوێ گەیشت

بەرپرسێکی باڵا لە حکومەتی عێراق پێی راگەیاندین کە کێشە لە لیستی موچەی هێزە ئەمنییەکاندا دروستبووە، بۆیە وەزارەتی دارایی عێراق لە بڕیاری خەرجکردنی موچەکانیان پاشگەزبوەتەوە.
هەر بەپێی قسەی ئەو بەرپرسە، خۆی پێشنیازی بۆ محەممەد شیاع سوودانی کردووە کە موچەی مانگەکانی 5 و 6 هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم خەرجبکەن و لەماوەی 60 رۆژدا هەردوو دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان پێداچوونەوە بە لیستەکەدا بکەن و لیستێکی بێ کێشە ئاماددە بکەن بۆ ئەوەی مانگانە لەسەر بنەمای ئەو لیستە موچەکانیان خەرجبکرێت، بریارە لەم هەفتەیەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر ئەو پێشنیازە بکات. ئەگەر ئەمە بکرێت بە گوتەی ئەو بەرپرسە مووچەی مانگەکانی 5 و 6 خەرجدەکرێت و ئیدی هەموو مانگێکیش پێویست ناکات وردبینی بکرێت تەنیا لەکاتێکدا نەبێت کە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری لە لیستەکاندا بکات.

ئەمانەش هەن

هه‌واڵی‌ گرنگ له‌باره‌ی‌ به‌هه‌میشه‌ییكردنی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ گرێبه‌ست

mohammed

پارتی دیموکراتی کوردستان لیستی بەربژێرانی پێشکەشی کۆمیسیۆن کرد

mohammed

هەواڵێکی گرینگ لەبارەی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەرانەوە

mohammed