سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زانکۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی لە هەولێر کردەوە و بەردی بناغەی پۆندی زانکۆکەیشی کردەوە.
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 07-09-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ بەردی بناغەی پۆندی زانکۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی لە هەولێر دانا و دواتر بە شێوەیەکی فەرمی زانکۆکەی کردەوە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ناوەڕاستی ساڵی 2022، بەردی بناغەی زانکۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی لە هەولێری دانا. زانکۆکە یەکەمین لقی زانکۆی لەندەنە لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چەندین جار دووپاتی کردووەتەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەرەپێدانی بە كەرتی زانست كردووەتە بەشێك لە كارە هەرە لە پێشینەكانی خۆی.