20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

سەرۆکی حکومەت: هەرێمی کوردستان هەنگاوی باشی بەرەو بەدیجیتەڵکردنی کاروبارەکانی حکومەت ناوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 3ی 9ی 2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێنجەمین پێشانگا و کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تەکنەلۆجیی هەولێر (هایتێکس) ده‌ستی پێكرد.
له‌ پێنجه‌مین پێشانگا و كۆنفڕانسی هایتێكس، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند كه‌ بە ئەلیكترۆنیكردنی كاروبارەكانی حكوومەت و بەدیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان لەپێناو بەرزكردنەوە و خێراتركردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان و ڕێگەگرتن لە بیرۆكراسی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكانی ئێمە بووە.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ فەرمانگەی تەكنەلۆجیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، یەكێكە لە فەرمانگە چالاك و پێشەنگەكانی حكوومەت كە كار بۆ دروستكردنی ژێرخانێكی بەهێز و پێشكەوتووی دیجیتاڵی دەكات و لە ماوەی رابردوودا ستراتیژی وەچەرخانی دیجیتاڵیی لە هەرێمی كوردستان راگەیاند بە ئامانجی هێنانەكایەی حكوومەتێكی سەردەمییانەی دیجیتاڵی كە پرۆسەی گەشەسەندنی ئابووریمان بەرفراوانتر و خێراتر بكات، بە جۆرێك كە هاووڵاتیان ببنە سەنتەری گرنگیپێدان لە ڕێگەی بەكارهێنانی تەكنەلۆجیاوە.
مه‌سرور بارزانی، راشیگه‌یاند كه‌ هەبوونی سیستەمێكی بەهێز و كاریگەر و چالاكی بانكی گرنگە، لەم ڕوانگەیەوە دەستمان بە ئەنجامدانی چاكسازی لە سیستەمی بانكی كرد، لەپێناو بنیادنانی ژێرخان و بنەمایەكی ئابووریی دیجیتاڵیی هاوچەرخ و بەهێز كە بتوانین هاوتەریب لەگەڵ پێشكەوتنەكانی سەردەم هەنگاو بنێین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەسەر ڕێگەیەكی راستی گۆڕانكاری و چاكسازییه‌ لە ڕووی تەكنەلۆجیا و بە دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییە دارایی و بانكییەكان كە زیاتر هانی بازرگانان و وەبەرهێنان لە ناوچەكە و سەرانسەری جیهان دەدات، بۆ ئەوەی بە مەبەستی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری لە بواری جۆراوجۆردا ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكەن.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ژماری من و به‌ بانكی كرد گوتی، تا ئێستا زیاتر لە نیو ملیۆن كارمەندی كەرتی گشتیی كوردستانمان هێناوەتە ناو سیستەمی بانكی، خزمەتگوزاریی بانكی لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا پێنج هێندە گەشەی كردووە، لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا، كە دەڵێم پێنج هێندە گەشەی كردووە، لە ماوەی مانگێكدا زیاتر لە 120 هەزار كارمەند بە شێوەی دیجیتاڵی مووچە وەردەگرن. ئەم ژمارەیە لە مانگی داهاتوودا بۆ زیاتر لە 200 هەزار كەس زیاد دەكات و نزیكەی 200 ملیۆن دۆلار دەخرێتە سەر حیسابە بانكییەكان، ئەمەش تەنها رۆژێكی دەوێت بۆ بانكەكانی كەرتی تایبەت كە ئەم پرۆسەیە ئەنجام بدەن، لە كاتێكدا ئەم پرۆسەیە پێشتر لە لایەن حكوومەتی هەرێمەوە لە ڕێگەی هەزاران ژمێریان ئەنجام دراوە و هەفتەیەكی خایاندووە.

ئەمانەش هەن

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، په‌یامێكی به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی 1446ی كۆچی و یه‌كی مانگی موحه‌ره‌م بڵاوكرده‌وه‌.

aso

نرخی‌ مریشك گران بوو

mohammed

فەرمانگەی رێكخراوە ناحكوومییەكان چەواشەكاریی حزبێك ئاشكرا دەكات

mohammed