سبەی هەینی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیماراتی عەرەبی دەکات.
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: “سەردانەکە لە ئاستێکی باڵادایە و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆدەبێتەوە.”
دڵشاد شەهاب باس لەوەش دەکات: “پەیوەندییەکی تووندوتۆڵ لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئیماراتدا هەیە.. سەردانەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکانە.”