دوای نزیکەی ساڵێک لە بەتاڵبوونی پۆستەکە، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دوای دوو گەڕی دەنگدان، سەرۆکێکی نوێی هەڵبژارد.
مەحموود مەشهەدانی، بەربژێری هاوپەیمانیی عەزم کە لە لایەن زۆربەی سوننەکان، چوارچێوەی هاوئاهەنگی و فراکسیۆنە کوردستانییەکانەوە پشتیوانی دەکرێت، لەگەڕی دووەمدا کە 269 پەرلەمانتار ئامادەیبوون، 168 دەنگی بەدەستهێنا.