20.3 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

عێراق بڕیاری دا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دابەزێنێت بۆ ژێر چوار ملیۆن بەرمیل.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، لە چوارچێوەی پلانێکدا لەگەڵ ئۆپیکدا عێراق دەیەوێت لە مانگی ئیلولدا بەرهەمهێنانی نەوت بۆ سێ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمبکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی رۆیتەرز لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووتەوە بۆ قەرەبوكردنەوەی ئەو نەوتە زیادەیەی ئەمساڵ بەرهەمیهێناوە و لە چوارچێوەی پلانێکدا لەگەڵ ئۆپیک عێراق دەیەوێت لە مانگی ئیلولدا بەرهەمهێنانی نەوت بۆ سێ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمبکاتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە عێراق لە حەوت مانگی ئەمساڵدا یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی زیادەی بەرهەم هیناوە و بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو بڕەش لەگەڵ ئۆپیک پڵەسدا لە چوارچێوەی پلانێکدا بۆ ماوەی یەک ساڵ بەرهەمهێنانی نەوت کەمدەکاتەوە.

رۆیتەرز لە زاری چاوگێکەوە لە ئۆپێك ئەوەی خستووەتە روو، عێراق لەمانگی تەمموزی رابردوودا نزیكەی چوار ملیۆن و ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە رۆژانە، ئەوەش لە پشكی خۆی زیاترە کە چوار ملیۆن بەرمیلی رۆژانەیە و وەزارەتی نەوتی عێراق پلانێكی پێشكەش بە ئۆپێك كردووە بۆ قەرەبوكردنەوەی ئەو زیادەی بەرهەمهێناوە، لەم مانگەوە تا مانگی ئەیلولی ساڵی داهاتوو.

ئەمانەش هەن

نەخۆشخانەیەكی دیكەی منداڵان لە هەولێر كرایەوە

mohammed

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان

mohammed

سەرۆک بارزانی سەردانی خێوەتگەی تایبەت بە گەنج و لاوانی کوردستانی سووریا دەکات

Abduljabar Ali