20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

فراکسیۆنی پارتی: بەشداریی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکەین.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، کۆدەنگییەک هەیە، سەرجەم لایەنەکان بەشداریی کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی پارێزگا بکەن و چەند پێشنیازێکیش بۆ پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێیی خراونەتە ڕوو.

بڕیارە سبەی پێنجشەممە، 11-07-2024، کاتژمێر 01:00ـی دوای نیوەڕۆ، یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دوای هەڵبژاردنەکانی کۆتایی ساڵی ڕابردووی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، لەسەر داوای محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵی بەڕێوە بچێت.

فراکسیۆنی پارتی: بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکەین

حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە لێدوانێکیدا ڕاگەیاند، ” ئێمە وەکو پارتی بەشداریی کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکەین و ئەوەی پێمان گوتراوە، کۆدەنگییەک هەیە، بۆ ئەوەی لایەنەکانی دیکەش بەشداریی بکەن”.

بە گوتەی حەسەن مەجید، لە کۆبوونەوەکەی سبەینێ، سەرۆک و جێگری ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵنابژێردرێن و تەنها “شەرعییەتدانە بە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و بەڕێوەبردنی یەکەم کۆبوونەوە نەک زیاتر”.

ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک لە 16 ئەندام پێکدێت و بۆ ئەوەی کۆبوونەکە بکرێت، پێویستى بە ئامادەبوونی زۆرینەى سادەیە کە نۆ ئەندامە.

لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی کەرکووکیش، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتی، “تاوەکو ئێستا لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێیی پارێزگاکە و هەڵبژاردنی پارێزگار ڕێک نەکەوتوون”. گوتیشی، “چەند پێشنیازێک بۆ چارەکردنی کێشەکە خراونەتەڕوو، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ یەکێکیان پەسەند نەکراوە”.

بە گوێرەی یاسا، دوای بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا؛ ماوەی مانگێک مۆڵەت دەدرێتە لایەنە سیاسییەکان تاوەکوو لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگار، سەرۆکی ئەنجوومەن و جێگرەکانی ڕێک بکەون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 10-07-2024، ڕاکان جبوورى، پارێزگارى بە وەکالەتی کەرکووک وەک ئەندامى ئەنجوومەنی پارێزگاکە لە دادگە سوێندى یاسایی خوارد و بڕیارە سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکەی سبەینێ بکات وەکوو بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنەکە.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئەوەی خستەڕوو، ڕاکان جبووری پارێزگاری کاربەڕێکەری کەرکووك دەبێت لە ماوەی ئەو مانگەی لایەنە سیاسییەکان گفتوگۆ لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ، سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنەکە و جێگرانی دەکەن.

ئەمانەش هەن

کەنەدا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی.

aso

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هانی هەولێر و بەغدا دەدەین بۆ ڕێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکەن

Abduljabar Ali

ڕوونکردنەوەیەک لە فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە.

aso