20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، پێویستە كاتێكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریبكرێت

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، پێویستە كاتێكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریبكرێت
گۆڕانكاری لە كارتی هەڵبژاردن دەكەن و كورسیەكان دابەش دەكەنەوە.

عیماد جەمیل, ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت, كۆمیسیۆن پێویستی بە دیاریكردنی كاتێكی نوێیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان, دوای بڕیارەكەی دەستەی دادوەری بە سەرلەنوێ‌ دابەشكردنەوەی كورسیەكان.

عیماد جەمیل, لە لێدوانێكدا , ئاماژەی بەوەكردوو، دوای راگرتنی رێوشوێنە هونەریەكانی كۆمیسیۆن و سەرلەنوێ‌ دابەشكردنەوەی كورسیەكانی پەرلەمان, پێویستە لەسەریان گۆڕانكاری لە كارتی هەڵبژاردن بكەن, لەگەڵ سەرلەنوێ‌ دابەشكردنی كورسیەكان بە گوێرەی بڕیارەكەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان.

لەماوەی رابردودا رێوشوێنە كارگێڕیەكان بەردەوامبوون, بەڵام دواتر رێوشوێنە هونەری و داراییەكان راگیران, لەئێستادا پێیویستمان بە دیاركردنی كاتێكی نوێیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

رۆژی سێ‌ شەممەی رابردوو, دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان لە عێراق, بڕیاریدا بە تەرخانكردنی (5) كورسی بۆ كەمینەكانی كوردستان, لە كۆی (100) كورسیەكەی پەرلەمان كوردستان, كە بۆ هەریەك لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر (2) كورسی و پارێزگای دهۆكیش (1)كورسی.
رۆژی چوارشەممەی رابردووش پەرلەمانی عێراق, تەمەنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقی بۆ شەش مانگی تر درێژكردەوە, كە سەرەتای مانگی تەمموزی كۆتایی دەهات, بۆ سەرپەرشتیكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان .

ئەمانەش هەن

هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی مووچە ڕێککەوتن

mohammed

نوێ کردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری تا دوای جەژن ڕاگیرا

aso

کارکردن لە پرۆژەی دووسایدی چوارقورنە – دووکان دەست پێ دەکاتەوە.

aso