9.4 C
Chicago
تشرینی دووه‌م 15, 2024
rasr.press

لەبارەی مووچەی مانگەکانی 10 و11 12 سودانی دڵنیاییدا

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کورستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی ئاشکرا کرد.

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی لەبارەی مووچە ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، سوودانی لە کۆبوونەوەکەدا بەڵێنی داوە سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ بنرێت.

پێشەوا هەورامانی باسی لەوە کرد، مەسرور بارزانی داوای لە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە کە بابەتی مووچە تێکەڵی بابەتە سیاسییەکان نەکرێت، لەبەرامبەردا سوودانی سەرۆکوزیران مەسرور بارزانی دڵنیاکردووەتەوە کە مووچە تێکەڵی بابەتە سیاسییەکان ناکرێت.

دەربارەی ئەوەی ئایا سوودانی بەڵێنی داوە سێ مووچە بنرێت، پێشەوا هەورامانی وەڵامی دایەوە و گوتی، “بەڵێ، سوودانی بەڵێنی داوە سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ بنێرێت”.

ئەمانەش هەن

كاتی دەوامی فەرمانبەران گۆڕا

mohammed

ئابووریناسێک: تورکیا بۆ پشتیوانی لە دراوەکەی پێویستی بە 270 ملیار دۆلارە

hakar

بەغدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت داوایەکی بەپەلە لە هەرێم دەکات

Abduljabar Ali