20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

لە ئەمڕۆوە جووتیارانی كورد دەست بە دروێنەی بەرهەمەكانیان دەكەن و خێوەتی عەرەبان هەڵدەگیرێت.

شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رای دەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە جووتیارانی كورد دەست بە دروێنەی بەرهەمەكانیان دەكەن و خێوەتی عەرەبان هەڵدەگیرێت.

ئەمڕۆ شەموو 11ـی ئایار، لە راگەیەنراوێكی شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراقدا هاتووە، دوای رێگرییەكانی ئەمدواییەی سوپا لە جووتیارانی كورد بۆ دروونەوەی بەرهەمەكانیان لە ئەنجامی سكاڵای عەرەبی هاوردە، لەگەڵ سەرۆك وەزیران و فەرماندەی ئۆپراسیونەكان لە بەغدا قسەمان كرد و لە رۆژی چوارشەم فەرمان بە ئۆپراسیونەكانی كەركووك كرا، رێگرییەكان هەڵگرن و جووتیاران دروونەوەی بەرهەماكانیان دەست پێ بكەن.

باسی لەوەش كردووە، بەداخەوە بەهەر هۆكارێك بێت ئەو نووسراوە نەگەیشتبووە كەركووك و ئەمڕۆ جارێكی تر، لەڕێی بەغداوە نووسراوەكەمان گەیاندە كەركووك، فەرماندەی ئۆپراسیونەكانی كەركووك نووسراوەكەیان وەرگرت و لە ئەمڕۆوە دەست بەهەڵگرتنی خێوەتەكان دەكەن و جووتیارەكان دەست بەدروونەوەی بەرهەمەكانیان دەكەن.

روونی كردووەتەوە، رۆژی پێنجشەمی رابردوو پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی بەعس لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا، پشت بەخودا لە یەكەم دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساكە دەكرێت، بۆ ئەوەی ئەو كێشانە بەشێوەی یەكجاری كۆتایی پێ بێت.

ماوەی 20 رۆژە عەرەبە هاوردەكان لە سنووری گوندەكانی بیبانی و شارەدێی سەرگەڕان، گەڕێكی تری گێچەڵیان بە هاوكاری سوپای عێراق، دژی جووتیارە كوردەكان دەست پێ كردبوو بۆ ئەوەی دروێنەی گەنمەكانیان نەكەن، یان ئەوانەی كردبوویان بازگەی سوپای رێی نەدەدا بیگوازنەوە سایلۆ.

ئەم ستەمەی عەرەب و سوپا لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017ـەوە بە چڕی سەری هەڵداوە و ساڵانە لە كاتی پێگەینی بەرهەم، دەكەونە هێرش و پەلاماردانی جووتیارانی كورد و ئەوانیش جوامێرانە ڕاویان دەنێن و خاكی كوردستان

ئەمانەش هەن

هێرشکرایەسەر ئیسڕائیل کوژراو برینداری زۆر هەن

mahir

له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا چوار حاجی شاری سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستدا

mohammed

ئاڵۆزی لە کەرکووک: کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵپەسێردرا

mohammed