20.3 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

لە بەغدا بارەگا بۆ حەماس و حووسیەكان دامەزرێندراوە


بەرپرسانی حكوومەتی عێراق، بە نیگەرانییەوە باس لە بوونی بەرپرسانی حەماس و حووسییەكان دەكەن لە بەغدا و پێیانوایە، زیانیان بۆ خەڵك و حكوومەتی عێراق دەبێت و بیانوو دەدات بۆ لێدانیان و بە ئامانجگرتنیان لە ناوەڕاستی سەنتەری شاری بەغدا.

ڕۆژی یەکشەممە 15ی ئەیلوولی 2024، ڕۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ی ئەمریكی لە زاری بەرپرسانی حکوومەتی عێراقەوە ڕایگەیاندووە: ”ئەوان دڵخۆش نین بەو میوانە نوێیانەی حەماس و حووسییەکان، كە هاتوونەتە بەغدا، بەڵام دەسەڵاتیان نییە ڕێگری بکەن لە نیشتەجێبوون و گواستنەوەیان، بەهۆی هەژموونی بەهێزی ئێرانەوە و ترسیان هەیە لە ناوەڕاستی بەغدا بكرێنە ئامانج.“

ئەو بەرپرسانە ئاشكراشیان كردووە، ئەو خەڵكانەی حەماس و حووسییەكان كە هێنراونەتە بەغدا، بارەگای بێناونیشانیان لە گەڕەکی ئەلعەرەسات، لە ناوەڕاستی بەغدا بە بوونی پاسەوانیی توندی حەشدی شەعبی، بۆ كراوەتەوە.

بەرپرسانی عێراق جەختیان لەوە كردووەتەوە، كە لەسەر دەرگای نووسینگەی نوێی حەماس و حووسییەكان، كە زۆر لە یەكەوە دوور نین، هیچ تابلۆیەک نییە.

رۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە دەسەڵاتدارانی عێراق بە بێدەنگی ڕێگەیان بەو دوو گرووپە چەکدارە دا ،کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، بارەگاكانیان لە بەغدا بكەنەوە، ئەوەش دوای چەند ساڵێک لە سەردانی نوێنەرەکانیان ئەو بڕیارە دراوە.

بەپێی راپۆرتی میدیا ئەمریكییەكە، ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، ئێران پاڵی بە حکوومەتی عێراقەوە ناوە بۆ شەرعییەتدان بە میلیشیا شیعەکانی حەشدی شەعبی و هەروەها گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سوننە و تەنانەت مەسیحی و ئێزدی، سەر بە ئێران کراون بە بەشێک لە دەزگا ئەمنییەکانی عێراق.

تیایدا ئەوەش ئاشكرا كراوە كە لەدوای بەهێزبوونی زیاتری هەژموونی ئێران لە عێراق، سەرکردایەتیی عێراق ڕازی بووە بە كردنەوەی بارەگای حووسییەکان و حەماس، كاتێك داوایان كردووە نووسینگەیان لە بەغدای پایتەخت بکەنەوە.

بە وتەی دوو بەرپرس لە حكوومەتی عێراق، کە قسەیان بۆ ڕۆژنامەی (نیویۆرک تایمز) کردووە، دەڵێن ئەوان ناڕازیین لە میوانە نوێیەکانیان، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی کاریگەریی لایەنە سیاسییە عێراقییەکان، کە پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە، دەسەڵاتی ئەوەیان نییە ڕێگرییان لێ بکەن.

بۆ نووسینگەیان لە گەڕەكی ئەلعەرەسات كردووەتەوە؟

حەماس نووسینگەی خۆی لە بەغدا لە گەڕەکی ئەلعەرەسات کردووەتەوە، چونكە گەڕەکێکی چینی ناوەندە و پێکهاتووە لە تێکەڵەیەک لە خانووی دوو نهۆمی کە لە حەفتاکانی سەدەی رابردوو دروست کراون و بینای مۆدێرنیشی لێیە، هەروەها کۆمەڵێک چێشتخانە و خواردنی خێرا و دوکانی مۆبیلیاتی لێیە ناوچەكەی قەرەباڵغ كردووە، هەروەها ناوچەكە بە شێوەیەكی بەرفراوان لەژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەكانی عەرەبی شیعەی دڵسۆز بۆ ئێرانە.

ئەمانەش هەن

ڕاگەیێنراوێک لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە لەبارەی مووچە

mohammed

ئاڵای کوردستان لە فڕۆکەخانەی مەتین_ ئەبوزەبی

Abduljabar Ali

پەیامێکی گرنگ لە سەرۆک بارزانییەوە

mahir