20.3 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

لە توركیا بەكارهێنانی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام راگیرا.

حكوومەتی توركیا ئەمڕۆ هەینی بەفەرمی بەكارهێنانی تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئینستگرام)ی راگرت و دیاریش نییە ئەم راگرتنە لەو وڵاتەدا هەتا كەی بەردەوام دەبێت.

بڕیاری راگرتنی ئیسنتگرام لە توركیا لە كاتێكدایە كە رۆژی چوارشەممەی رابردوو فەخرەدین ئاڵتون سەرۆكی دەستەی تەكنەلۆژیا زانیاری و پەیوەندییەكان لە توركیا رەخنەی توندی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە گرتبوو بەهۆی بڕیاری رێگریكردن لە بڵاوكردنەوەی پرسەنامەكان بۆ كوژرانی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی.

سەرۆكی دەستەكەی توركیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاندبوو كە بڕیاری رێگریكردن لە بڵاوكردنەوەی پرسەنامەكان لە ئینستگرام سانسۆرێكی ئاشكرای راگەیاندن و یاساكانی تۆڕی كۆمەڵایەتییە.

دەستەكە جەختیشی كردەوە كە بڕیاری راگرتن و بایكۆتكردنی ئینستگرام لە توركیا لەمڕۆ هەینییەوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە. بەڵام كاتی هەڵگرتنی راگرتنەكەی دیاری نەكردووە.

ئەمانەش هەن

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

Abduljabar Ali

لە بەغدا تەقینەوەیەک ڕوویدا.

aso

پەیامێکی گرنگ لە سەرۆک وەزیرانەوە

mohammed