20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

لە فەوجێکی سوپای عێراق نزیکەی 250 پارچە چەک دەدزرێن.

لە فەوجێکی فیرقەی پێنجی سوپای عێراق لە پارێزگای ئەنبار، نزیکەی 250 پارچە چەکی قورس و سووک (ئەمریکی، ئەڵمانی و رووسی) و زیاتر لە 10 هەزار فیشەک دەدزرێن. فەرماندەی سرییەکە تۆمەتبارە بە بردنیان. وەزارەتی بەرگریی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دروستدەکات و ژمارەیەک ئەفسەریش راگیراون.

بەرپرسێکی سوپای عێراق  رایگەیاند: “ماوەی هەفتەیەک دەبێت دزینی ئەو چەک و فیشەکانە لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە ئاشکراکراوە، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێندراوە، ژمارەیەک ئەفسەریش راگیراون، دزییەکە لە فیرقەی پێنجی سوپای عێراق کراوە، جگە لە چەک بڕێکی زۆری گاز و شتی دیکەشی تێدایە، لەنێویاندا پارەی سەربازەکانی سرییەکەش.”

بەپێی زانیارییەکان، چەک و فیشەکەکان لە کۆگەی فەوجی دووی لیوای 19ـی فیرقەی پێنج لە قەزای روتبەی پارێزگای ئەنبار دیارنەماون.

دزییەکە کاتێک ئاشکرابووە ئەفسەری کارگێڕیی فەوجەکە کە فەرماندەی سرییەشە، لە ئامادەنەبوونی فەرماندەی فەوج کارەکان بەڕێدەکات و ناوی (ع. ع)ـە. ئەو داوای گواستنەوەی لە شوێنی خۆی بۆ فیرقەی 11 کردووە و نووسراوی رەزامەندیی بۆ هاتووەتەوە، بەڵام دەرکەتووە، نزیکەی 250 پارچە چەک دیارنەماوە، جگە لە پارە و سووتەمەنی (گازوایل).

ئەو چەک و کەرەستانەی دیارنەماون ئەمانەن:
– 206 چەکی جۆری M16
– 24 چەکی جۆری M4
– 2 ئار پی جی
– 16 دەمانچەی جۆری واڵتەر
– لەگەڵ ژمارەیەک چەکی دیکە، لەوانە کڵاشینکۆف
– نزیکەی 10 هەزار فیشەک
– بڕێک گازوازیل
– بڕێک پارە

وەزارەتی بەرگریی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر هەریەک لەمانە پێکهێناوە: فەرماندەی فەوج، ئەفسەری هەواڵگریی فەوج، ئەفسەری کارگێڕیی فەوج، ئەمیندارانی کۆگەی هەڵگرتنی فەوج، عەریفی کارگێڕی، شۆفێر و نووسەری کارگێڕی.

ئەمانەش هەن

كەشناسی: پلەكانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە.

aso

وەڵامێک بۆ بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی

mahir

سەرۆکی حکوومەت بەردی بناغەی سایلۆی هەڵەبجە دادەنێت.

aso