20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

ماوه‌یه‌ک بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی خانەنشین دیاری کراوە.

لە بانکەكانی تایبەت بە خانەنشینان لە پارێزگای سلێمانی پێدانی فۆرمی دابەشكردنی پارچە زەوی بەسەر خانەشینان دەستی پێ کرد، ماوەی دوو هەفتەش بۆ پڕكردنەوەی فۆرمەكە دیاری كراوە، داواش لە خانەنشینان دەكرێت بۆ وەرگرتنی فۆرمەكە كارتی زانیاری و کارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆیان ببەن .

سەرەتای دەست پێ كردنی پرۆسەی پێدانی فۆرمی دابەشكردنی زەویە بەسەر خانەنشینانی سلێمانی بۆ ئاسانكاری ئەو خانەنشینانەی سەردانی بنكەكان دەكەن، زۆرترین كارمەندیان تایبەت كراون بۆ وەڵام داناوە و زانیاری دان بە خانەنشینان لەبارەی چۆنێتی پڕكردنەوەی فۆڕمەكە.

 

لە پارێزگای سلێمانی بانکەکانی مەڵكەندی، تانجەرۆ و توی مەلیك، ئەو بانكانەن كە خانەنشینان مووچەیان لێ‌ وەردەگرن، زیاتر لە 60 هەزار خانەنشینی شارستانی و سەربازی لە لە بەرێوبەرایەتی خانەنشینانی سلێمانی تۆماركراون، لەو ژمارەیەشدا نزیکەی 30 هەزار خانەنشین لە ژیاندا ماون.

سارا حەمە نەجیب، بەڕێوبەری دارایی لە بەڕێوبەرایەتی خانەنشینانی سلێمانی گوتی، “هەموو خانەنینێک زەوی وەردەگرێت کە خۆی مابێت لە ژیاندا، بە مەرجێک هیچ سوودمەند نەبووبێت لە وەرگرتنی زەوی لە حکوومەتدا و دەبێت بەڵێن نامە پڕبکاتەوە”.

دارا عەبدولقادر، كارمەندی بانكی مەڵكەندی دەڵێت، “هەموو خانەنشینێک دەبێت هەموو بەڵگە نامەکانی پێبێت، دەتوانێت ئەمڕۆ فۆڕمەکە وەربگرێت تاکو ئەو ڕۆژەی مووچە دێت، دەبێت فۆڕمەکە پڕکرابێتەوە و بیگەڕێننەوە”.

ئەمانەش هەن

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ناوەندی فەڕەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق دەكات

Abduljabar Ali

ژمارەیەک هێڵی ئاسمانی گەشتەکانیان بۆ لوبنان ڕاگرت.

aso

سەرۆک بارزانی بەشداریی لە نیشاندانی شانۆگەریی “داستانی کوردستان” کرد.

aso