20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

محەممەد شیاع سوودانی لەبارەی سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ بەغدا دەڵێت، یەکەمجارە “گفتوگۆی هەستیار” لەسەر هەموو بابەتەکان دەکرێت.

محەممەد شیاع سوودانی لەبارەی سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ بەغدا دەڵێت، یەکەمجارە “گفتوگۆی هەستیار” لەسەر هەموو بابەتەکان دەکرێت.
رووداو زانیویەتی کاتێک سەرۆککۆماری تورکیا دەگاتە بەغدا، چوار رێککەوتن لە بوارەکانی نەوت، ئاسایش و ئاو و پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان واژۆ دەکرێن. جگە لە واژۆکردنی نزیکەی 40 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بوارە جیاوازەکاندا، هەردوو وڵات دەیانەوێت قۆناخێکی نوێی پەیوەندییەکانیان دەست پێبکەن.
خالید یەعقوبی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، “لیژنەکان بۆ ئەوە پێکهێندران تاوەکو رێککەوتنی بنەڕەتی و گرنگ و جەوهەری بکرێن، لەسەر ئەو بنەمایە بەرەو واژۆکردنی رێککەوتنی ئەمنیی گرنگ دەچین، کە زۆرێک لە کێشە گەورەکان چارەسەر دەکات، هەروەها دەبێتە کارئاسانی بۆ سەقامگیریی ئەمنی و ئەنجامدانی پرۆژەی وەبەرهێنانی گەورە، کە گرنگترینیان پرۆژەی رێگەی گەشپێدانە.”
پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە و تووندوتۆڵکردنی سنوورەکان، یەکێک دەبێت لەو پرسانەی رێککەوتن و گفتوگۆی چڕیان لەبارەوە دەکرێت. رووداو زانیویەتی لە رێککەوتنی نوێی ئەمنیدا حەشدی شەعبیش بەشدار دەبێت، ئەو لیژنەیەی پێکهێندراوە بۆ ئەو مەبەستەش لە وەزیری دەرەوەی عێراق، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری پێکهاتوون.
فەرهاد عەلائەدین، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، “لەسەر بابەتی ئەمنی، کاتێک تورکیا لە زۆر شوێن هاتووەتە نێو خاکی عێراقەوە، فڕۆکەی جەنگییان ناوبەناو هێرش ئەنجام دەدەن لەنێو خاکی عێراق و خاکی کوردستان، کە ناکرێت ئەمانە بەو شێوەیە بەردەوام بن، پێویستە چارەسەر بکرێن. لە هەمان کاتدا تورکیا کێشەی ئاسایشیان هەیە، کەوا خەڵکانێک هەن لە خاکی عێراقەوە هێرش دەکەنە سەر دیوی تورکیا، ئەوانیش دەڵێن دەبێت چارەسەری ئەوە بکرێت.”
سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەغدا و پاشان بۆ هەولێر، یەک رۆژ دەخایێنێت، لەدوای 2011وە ئەمە یەکەم سەردانی ئەردۆغانە بۆ عێراق.

ئەمانەش هەن

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ شاندێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا دەكات

Abduljabar Ali

بارانی بە لێزمە دەبارێت

Abduljabar Ali

دژە تیرۆری کوردستان ھاتە دەنگ

mahir