ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30ی6ی2024، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناخه‌ی سایلۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی دانا.
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ڵه‌بجه سیمبولی سته‌ملێكردنه له خه‌ڵكی كوردستان، پێویسته كه‌رتی تایبه‌ت له پڕۆژه گرنگه‌كانی هه‌ڵه‌بجه به‌شداربێت، پێویسته به‌غدا هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگا بناسێنێت و بوودجه‌ی بۆ دابین بكات، پێویسته رێككاره‌كانی به پارێزگای بوونی هه‌ڵه‌بجه به‌زوویی ته‌واوبكرێن.
گوتیشی، هەوڵەکانمان بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی پێشوو چڕ دەکەینەوە و پێویستە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا هاودەنگ و هاوهەڵوێست بن.
بەشێکی له گوتاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
ئامادەبووانی هێژا، زۆر زۆر بەخێربێن. زۆر خۆشحاڵم توانیم کە جارێکی دیکە بێمەوە خزمەتی ئێوەی بەڕێز و خۆشەویست. من بە خێرهاتنێکی تایبەتی وەزیری بازرگانیی حکوومەتی فیدراڵی دەکەم بۆ شاری هەڵەبجەی خۆشەویست. زۆر زۆر بەخێربێن جەنابی وەزیر.
خۆشحاڵم جارێکی دیکە دەرفەتی ئەوەمان بۆ ڕەخسا کە بێینەوە خزمەتی خەڵکی خۆشەویست و نیشتمانپەروەری هەڵەبجە بۆ دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی سایلۆی هەڵەبجە کە پێویستە لە کاتی خۆی و بەپێی مەرج و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ بکرێت و بخرێتە خزمەتی خەڵك و جووتیارانی ئەم دەڤەرە.
نوێده‌كرێته‌وه…