20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

مونا قه‌هوه‌چی: ناوی خۆمان بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تۆمار كرد

مونا قەهوەچی رایدەگەیەنێت، وەك نوێنەری پێكهاتەی توركمان خۆیان لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ بەشداریكردن لە خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان تۆمار كردووە.

ئەمرۆ دووشەممە، مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازی توركمان، رایگەیاند: “سەڕەرای نیگەرانیەکانمان، وەک نوێنەری پێکهاتەی تورکمان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، خۆمان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کرد.”

دەڵێـت: “پشتیوان بەخوای گەورە و سەرجەم هاووڵاتیانی ئازیزی کوردستان بە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانەوە، سەرکەوتوو دەبین لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیانمان و پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.”

هەشتی حوزەیران، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دەرگای تۆماركردنی لیست، هاوپەیمانییەكان، سەربەخۆكان و حزبەكان دەكاتەوە، بۆ بەشداریكردنی لە هەڵبژاردەكانی كوردستان. بەگوێرەی زانیارییەكان، لە هەشت تا 13ی حوزەیران، بەردەوام دەبێت.

ئەمانەش هەن

سەنتەری میتڕۆ: هەڵكوتانە سەر ناوەندی چاودێر لە سلێمانی هەنگاوێكی چەوتە

mohammed

نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.

aso

بەشێک لە مووچەی مانگی شەش خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.

aso