20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

مەحمود محەممەد: سبەی هەڵبژاردنی ئۆرگانەکانى پارتى بەڕێوە دەچێت.

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی هەڵبژاردنی ئۆرگانەکان بەڕێوە دەچێت، کە یەک ڕۆژ دەخایەنێت و هەروەها 17 لق بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا دەکەن.

مەحمود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە هەڵنژاردنی ئۆرگانەکانی پارتی ڕایگەیاند، بۆ هەر مەکتەبێکی ڕێکخستنی پارێزگایەک لیژنەیەکی تایبەت دروست کراوە، هەروەها 17 لق بەشدار دەبن لە هەڵبژاردنەکە و ئەوانیش لیژنەیان بۆ دیاریکراوە، هەروەها لیژنە بۆ ناوچەکانیش دروست کراوە کە لە سنووری ئەو لقانەن.

گوتەبێژی پارتی گوتیشی: هەموویان لە یەک کاتدا دەست بە هەڵبژاردنەکان دەکەن، کە سبەی سێشەممە، هەڵبژاردن بۆ ستافی ئۆرگانەکان لە بنکەوە تاوەکو سەرەوە دەست پێدەکات و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت، بە پێی قەبارەی ئۆرگانەکان، چونەک لەوانەیە هەموویان وەکو یەک تەواو نەبن.

ئاماژەی بەوەش کرد، سەدان کادیری پێشکەوتوو لەناو لیژنەکاندان بۆ بەڕێوەبەردنی کارەکان، هەروەها زۆرینەی هاڤاڵانی مەکتەب سیاسی و هاڤاڵانی لیژنەی مەرکەزی و کادیرە کۆنەکانی کە بەرپرسی لق بوون و ڕۆڵیان هەبووە لە کاری حزبایەتی لەو لیژنانەدان.

مەحمود محەممەد، مەرجەکان لەو بارەوە لە سیستەمی پەیرەوی ناوخۆ لە کۆنگرەی 14مین دیاری کراوە، کە چۆن و بە چ سیستەمێک ئەو پرۆسەیە بەڕێوەدەچێت، جگە لەوە ڕێنماییش بۆ شی کردنەوە مەرجەکان هەیە بۆ ئەوەی لیژنەکان تووشی کیشە نەبن.

گوتەبێژەکەی پارتی باسی لەوەش کرد، ئێمە دەستەیەکمان هەیە بە ناوی چاودێری و بەدواداچوون، ئەو دەستەیە کاری چاودێری کردنی چۆنیەتی جێبەجێکردنی پەیرەو و ڕێنماییەکانە، بۆیە ئەو دەستەیە لەگەڵ لیژنەی باڵا دامەزراوە بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی ئۆرگانەکان، هەروەها بۆ هەر پارێزگایەک لیژنەیەک دانراوە، کە ئەگەر سکاڵا هەبێت لەوێ یەکلایی دەکرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، لەپەیرەودا پێویست کراوە ئافرەت ئامادەیی هەبێت، هەروەها دەیان هەزار ئەندام و کادیری ئافرەتمان هەیە، لە بنکەوە تا رێکخراو، لە ڕێکخراو تا ناوچە لەوێشەوە بۆ لق و سەرەوەتر دیاری کراوە لەو ژمارەیەی کە دەردەچێت، چەندی دەبێت ئافرەت بێت.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گوتی: تاوەکو ئێستە کاتێکی دیاریکراو بۆ ئەو هەڵبژاردن دیاری نەکراوە، هەرکات کاتەکە دیاری کرا، ئەوکات قسەی خۆمان دەبێت و هەڵوێستی خۆمان ڕادەگەیێنین.

ئەمانەش هەن

مەسرور بارزانی بۆ بەدواداچوون لە ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێر گەیشتە شوێنی رووداوەکە.

Abduljabar Ali

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزترین ئاستی تۆمارکرد.

aso

دیزاینی پارکی ئالۆکا لە دهۆک

Abduljabar Ali