20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

مەسرور بارزانی بەردی بناخەی بازاڕی سەوزە و میوەی ئاکرێ دادەنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2024، کاتژمێر 10:30، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شارۆچکەی ئاکرێ بەردی بناخەی بازاڕی سەوزە و میوەی ئاکرێ (عەلوەی هاوچەرخی ئاکرێ) دادەنێت.

پرۆژەی سەنتەرى بازرگانى و عەلوەى هاوچەرخی ئاكرێ لە ژێر ناونیشانی (ئامانجمان بەرەو پێش بردنى كەرتى كشتوكاڵە لە هەرێمى كوردستان) لە بەڕێوەبەرايەتى گشتیى وەبەرهێنانى دهۆك مۆڵەتى وەرگرتووە و لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆیی کەرتی تایبەت جێبەجێ دەکرێت.

پرۆژەى عەلوەى هاوچەرخی ئاكرێ دووەم گەورەترين عەلوەيە لە ئاستى هەرێمى كوردستان و عێراق بە گوژمەى 22 مليۆن دۆلار لە سەر ڕووبەری 245 هەزار مەتری دووجا دروست دەکرێت و دەکەوێتە سەر ڕێگەى سەرەكى دهۆك – ئاكرێ.

دروستكردنى عەلوەى هاوچەرخی ئاکرێ بە دەستپێكى شۆڕشێكى نوێى سەردەميانەى بە بازاڕكردن و بە كۆگاكردنى بەرهەمە كشتوكاڵییەکان لە هەرێمى كوردستان دادەنرێت، چەندين كۆگاى گەورە، ساردكەرەوە، گۆڕەپانى سەوزە و میوە لەگەڵ کۆگای ئالیک لە خۆ دەگرێت.

لە بەشی ساردخانەکاندا بەرهەمە كشتوكاڵييەكان دەتوانرێت بۆماوەیەکی درێژ کۆگا بکرێن.

هەروەها لە ڕێگەى بنكەى فرۆشتنى ڕاستەوخۆوە، جوتياران و بازرگانانى كەرتى كشتوكاڵ دەتوانن بە ئاسانى بەروبوومەكانيان بە بازاڕى بكەن.

لە عەلوە هاوچەرخەکەدا گرنگى دراوە بە كەرتى خزمەتگوزارى گشتى وەك بنكەى تەندروستى، بنكەى ئاگر كوژێنەوە، بنكەى پۆليس، وێستگەى سووتەمەنى، گۆرەپانى وەستانى ئوتومبێل، ناوچەى سەوزايى كە بە شێوازێكى سەردەميانە بنیاد دەنرێت.

ئەمانەش هەن

مەسرور بارزانی: دەبێت هەموو مانگێک بۆ مووچە شەڕ لەگەڵ بەغدا بکەین

Abduljabar Ali

ملمڵانێی سیاسی لە نێو یەکێتی و بەرەی گەل گەرمتر دەبێت

mohammed

راگه‌یه‌ندراوی باره‌گای بارزانی له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ

mohammed