لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بڕیاری لێخۆشبوونی بەرێژەی (100%) بۆ قەرزی کەڵەکەبووی خاوەن کارەکان دەرکرد
لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەبڕیاری ژمارە (244) لێخۆشبونی سزای دواكەوتنی كەڵەكەبوو بەڕێژەی لە (100%)ـی بۆ خاوەن كارەكان دەرکرد.
لێخۆشبونەکە تایبەتە بە بەشداربووانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و لەڕۆژی دەرچوونی فەرمانەکەوە تا رۆژی (2024/10/31) دەچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.
فەرمانەکە لە رۆژی (2024/9/5) كە رۆژی وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانە، دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.