10.9 C
Chicago
تشرینی دووه‌م 15, 2024
rasr.press

مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ د.مەحموود مەشهەدانی ئەنجامدا

لە ڕاگەیندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داهاتووە، ئەمڕۆ هەینی 1-11-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە د. مەحموود مەشهەدانی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی و دڵنیاییدا، کە پشتیوان دەبێت لە جێبەجێکردنی دەستوور و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ.

ڕۆژی پێنجشەممە 31ـی تشرینی یەکەمی 2024 پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ کۆ بووەوە و هەر یەکە لە مەحموود مەشهەدانی، سالم عیساوی، تەڵاڵ زوبەعی، عامر عەبدولجەبار، کاندید بوون بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.

مەحموود مەشهەدانی لە گەڕی دووەمی دەنگداندا، لە کۆی 271 دەنگ، 182 دەنگی بەدەست هێنا و بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.

ئەمانەش هەن

له رووداوێکی تەقەکردن لە سنووری خەبات دوو کەس کوژران.

aso

پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

Abduljabar Ali

لە یەکەم ڕۆژی جەژندا گەنجێ بە رووداوی هاتوچوو گیانی لەدەست دا

mohammed