9.4 C
Chicago
تشرینی دووه‌م 15, 2024
rasr.press

ناردنەوەی لیستی مووچە بۆ ھەولێر درۆ دەرچوو

چاوەڕوان دەکرێت لە 48 کاتژمێری داهاتوودا هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی بخاتە سەر هەژماری دارایی حکومەتی عێراق، دوای ئەوەش بەغدا گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکات.

سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “بەغدا هەندێک تێبینی لەسەر لیستی مووچە هەبووە و ئێمەش ڕوونکردنەوەمان پێداون، ئەوەی لەبارەی گەڕاندنەوەی لیستی مووچە دەگوترێت ڕاست نییە، وردبینی کراوە و لیست نەگەڕێنراوەتەوە”.

بەغدا چاوەڕوانی ئەوەیە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق، سبەی یان ڕۆژی پێنجشەممە داهاتی نانەوتیان بۆ دەنێردرێت.

 لەبارەی وادەی ڕەوانەکردنی یەکەم گوژمەی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، “ڕۆژی پێنجشەممە یاخوود یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، بەغدا گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی 10 دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان”.

ئەمانەش هەن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

Abduljabar Ali

مووچەی هێزە ئەمنییەكان لەبەغداوە خەرج كرا

mohammed

کاتی ھاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی ھەرێم لەگەڵ بەغدا راگەیەنرا

mahir