20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

نێوەڕۆکی ئەو یاداشت و ڕێککەوتنامەی لە بەغدا لەنێوان عێراق و توررکیا واژۆ کران

عێراق و تورکیا 26 رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لەبوارەکانی ئاسایش، بازرگانی، ئاو، رێگەی گەشەپێدان و چەند بوارێکی دیکە واژۆ کرد.
رێککەوتنەکان بە سەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە بەغدا واژۆ کران.
لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا، دوو رێککەوتن و 24 یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆ کراون.
ئەو 26 رێککەوتن و یاداشتنامانەی لە نێوان عێراق و تورکیا واژۆ کران:
1- رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی نێوان کۆماری عێراق و کۆماری تورکیا.
2- یاداشتنامەی رێککەوتنی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بواری ئاو لەنێوان حکومەتی کۆماری عێراق و کۆماری تورکیا.
3- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی رێگەی گەشەپێدان لە نێوان وەزارەتی گواستنەوەی عێراق و وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا.
4- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لیژنەی بازرگانی ئابووری هاوبەش (JETCO) لە نێوان هەردوو وەزارەتی بازرگانیی عێراق و تورکیا.
5- رێککەوتنی هاندان و پاراستن و ئاڵوگۆڕی وەبەرهێنان لەنێوان دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنانی عێراق و وەزارەتی پیشەسازیی و تەکنۆلۆژیای تورکیا.
6- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق و ئەنجوومەنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی دەرەکیی تورکیا.
7- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی تەکنیکی و زانستی و ئابووریی لە بواری پرۆژە بچووک و مامناوەندەکان لەنێوان وەزارەتی پیشەسازیی عێراق و وەزارەتی پیشەسازیی و تەکنۆلۆژیای تورکیا.
8- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری مەشقی سەربازیی لەنێوان هەردوو وەزارەتی بەرگریی عێراق و تورکیا.
9- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی مەشق و راهێنان لە بواری پزیشکیی سەربازیی لەنێوان هەردوو وەزارەتی بەرگریی عێراق و تورکیا.
10- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوئاهەنگی ستراتیژی لەنێوان دەستەی پیشەسازیی جەنگی عێراق و سەرۆکایەتیی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا.
11- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوئاهەنگی ئەمنی لەنێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراق و تورکیا.
12- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان پەیمانگەی خزمەتی دەرەکیی و پەیمانگەی توێژینەوە ستراتیژییەکانی تورکی لەنێوان هەردوو وەزارەتی دەرەوەی عێراق و تورکیا.
13- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری وەرزش و لاوان لە نێوان هەردوو وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق و تورکیا.
14- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری تەکنۆلۆژیای تەندروستی و پزیشکی لە نێوان هەردوو وەزارەتی تەندروستیی عێراق و تورکیا.
15- پلانی گرووپی کاری کشتوکاڵی لە ماوەی 2024-2025 لەنێوان هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و تورکیا.
16- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری توێژینەوەی زانستی و تەکنۆلۆژی لەنێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق و ئەنجوومەنی توێژینەوەی زانستی و تەکنۆلۆژیای تورکیا.
17- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوئاهەنگی لە بواری پەروەردە لە نێوان هەردوو وەزارەتی پەروەردەی عێراق و تورکیا.
18- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لە بواری هاوئاهەنگی گەشتوگوزار لەنێوان وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارەکانی عێراق و وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا.
19- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری کار و چاودێریی کۆمەڵایەتی لە نێوان هەردوو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق و تورکیا.
20- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری کاروباری کۆمەڵایەتی و خێزان، لە نێوان وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵاتی و وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزارییەکانی تورکیا.
21- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری بەڵگەنامە و ئەرشیفی حکومەت، لە نێوان وەزارەتی رۆشنبیری و ئەرشیفخانەی حکومەتی تورکیا.
22- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری ئاسایشی بەروبووم و بەربەستە تەکنیکییەکان لەبەردەم بارزگانیی لە نێوان وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی بازرگانیی تورکیا.
23- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە کاروباری ئاینی لە نێوان دیوانی وەقفی سوننە و سەرۆکایەتیی کاروباریی ئاینیی تورکیا.
24- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بارەی هاوکاریی لە بواری راهێنانی دادوەری بۆ قوتابی، دادوەر، یاریدەران و داواکارانی گشتیی لە نێوان پەیمانگەی دادوەریی عێراو و ئەکادیمیای دادی تورکیا.
25- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری کارەبا لە نێوان وەزارەتی کارەبای عێراق و وەزارەتی وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا.
26- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری راگەیاندن و گەیاندن لە نێوان دەستەی راگەیاندن و گەیاندن و سەرۆکایەتیی گەیاندنی تورکیا.

ئەمانەش هەن

دژەتیرۆری کوردستان ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە

Abduljabar Ali

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

Abduljabar Ali

سەرۆکی هەرێم:ئەم سەردانە سەرەتایەکی نوێیە لە پەیوەندیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران.”

Abduljabar Ali