20.3 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

نەوتی برێنت بۆ سەرووی 82 دۆلار بەرزبووەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بەرزبووەوە.

بەرزبوونەوەی ئەمڕۆی نرخی نەوت لەدوای ئەوە دێت کە بازرگانان و وەبەرهێنەران چاوەڕێی کۆبوونەوەی رۆژی 2ی مانگی داهاتووی ئۆپێک پڵەس دەکەن، بۆئەوەی بزانن 24 وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوت چۆن گۆڕانکاری لە سیاسەتی بەرهەمهێنان و خستنەڕووی نەوتی خۆیان دەکەن.

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 11 سەنت بەرزبووەوە و بە 82 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوە کرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 13 سەنت بەرزبووەوە و یەک بەرمیل بە 77 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

بەهۆی ئەوەی رۆژی دووشەممە لە ئەمریکا و بەریتانیا پشووە، چاوەڕوان دەکرێت قەبارەی مامەڵەکان ئەمڕۆ کەم بن، بەو پێیەش گۆڕانکاریی زۆری خێرا، بە ئەگەری زۆرەوە، لە بازاڕی نەوت روو نادات.

رێکخراوی ئۆپێک رایگەیاندووە، کۆبوونەوەی ئەمجارەیان رۆژی 2ی مانگی شەش لە رێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجام دەدەن و بڕیار لەسەر ئەو بڕە نەوتە دەدەن کە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ دەیخەنەڕوو.

بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لە ئۆپێک و دەرەوەی ئەو رێکخراوە بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن ئایا کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی بڕی رۆژانە 2.2 ملیۆن بەرمیل، کە تاوەکو کۆتایی مانگی شەش پێشتر بڕیاری لەسەر دراوە، درێژ دەکەنەوە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ یان گۆڕانکاری بەسەردا دەهێنن.

بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئۆپێک پڵەس پێشتر بڕیاریان داوە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ 3.66 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە کەم بکەنەوە و کەمکردنەوەکانیش لەلایەن بەرهەمهێنەرانەوە بەڵێن دراوە کە جێبەجێ بکرێت و خۆبەخشانە نییە.

شرۆڤەکارانی بانکی ئەی ئێن زێد لەبارەی بازاڕی نەوتەوە لە یاداشتێکدا رایانگەیاند، “سەرەڕای ئەوەی پێشبینی دەکرێت دەستپێکی وەرزی پشووی هاوینە ببێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوت، بەڵام باشتر بەکارهێنانی وزە و زیادبوونی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە ئەگەری زۆرەوە کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوت دادەنێت.”

ئەمانەش هەن

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی جارێکیدیکە سەردانی ھەڵەبجە دەکات

mohammed

پەیامێکی گرنگ لە سەرۆک بارزانییەوە

mohammed

پارتی دیموکراتی کوردستان لیستی بەربژێرانی پێشکەشی کۆمیسیۆن کرد

mohammed