20.3 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

هەرێمی كوردستان هیوایەك بۆ گەشەسەندنی دیموكراسی و ئازادی لە ناوچەكە

هەرێمی كوردستان
هیوایەك بۆ گەشەسەندنی دیموكراسی و ئازادی لە ناوچەكە

پێشەوا هەورامانی

بەڕێز مەسرور بارزانی لە دەستپێكی كاركردنی خۆی وەك سەرۆكوەزیران، خوازیاری كرانەوەی زیاتری حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە بە ڕووی میدیا و ڕاگەیاندكاران بە مەبەستی بوونی شەفافیەت لە كار و پڕۆژە و ئایدیاكانیان لە خزمەت هاونیشتمانیان.
لەم ڕوانگەیەشەوە كار بۆ بەرفراوانكردنی پانتاییەكانی ئازادی كراوە لە نێو هەرێمی كوردستان و حكومەت و بەردەوام دەرگاكان واڵا بوون بە ڕووی میدیاكاران و سەرەڕای چەندین كۆبوونەوە و پانێڵ و دیبەیت، سەرۆكوەزیران خۆی هەمیشە بەركەوتنی ڕاستەوخۆی لەگەڵ میدیاكاران هەبووە و لەگەڵ ئەوەشدا وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاسپاردووە كە حەفتانە هاونیشتمانیانیان لە پرسە گرنگەكانی كوردستان و كار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان ئاگادار بكاتەوە.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵی باشتركردنی ئەم پەیوەندییانە لە نێوان میدیاكاران و وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەت و فەرمانگە و دەستەكان دراوە و هەر ئەمەش وای كرد كە بیر لە ڕاهێنانی زیاتریان بكرێتەوە.
وەك یەكەم دەستپێشخەری، و بە هاوكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، زیاتر لە 10 وتەبێژی وەزارەتەكانمان لە ڕێكەوتی (7/27 تاوەكو 2024/8/8) و لە چوارچێوەی پڕۆگرامی (IVLP ـ ئاڵوگۆڕی ئەمریکی ـ سەرکردەیی سەردانکەرانی نێودەوڵەتی)، بردە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
لەو ماوەیەدا لە هەرسێ ویلایەتی واشنتۆن و جۆرجیا و مینیسۆتا، چاومان بە چەندین بەرپرسی باڵا و كەسایەتیی گرنگ و ناوەندی ئەكادیمی كەوت وەك ” ئێرن نووتن ـ بەرپرسی دێسکی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا” و “نیکی سۆفتنێس ـ بەڕێوەبەری كاروباری عێراق و سوریا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا” و “ڤیدانت پاتەل جێگری سەرۆكی وەتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و تیمی میدیایی و تیمی ئامادەکاری کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا” و “پاریس گڵندنینگ ـ حاکمی پێشووی ویلایەتی میریلاند”.
لە سەرجەم چاوپێكەوتن و كۆبوونەوەكانماندا، بەدەر لە ئاڵوگۆڕی بیروڕای میدیایی و كەلتووری، هەردەم ڕوونمان دەكردەوە كە “حکومەتی هەرێمی کوردستان بە باوەڕی تەواوەوە ئامادەی کرانەوە و بەرەوپێشبردنی توانای کارمەندانی خۆیەتی لەبواری میدیا، بۆ ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو لەپرسی گەیاندنی زانیاری بە ڕۆژنامەنووسان و بەرفراوانكردنی ئازادی بەیان و دیموكراسی”.
لە دیدارە سیاسییەكانماندا “پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئەمەریکا، بابەتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئازادی کاری میدیا لە هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردن و دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و بابەتی موچە و بودجەی هەرێمی کوردستان”، كرۆكی گفتوگۆكانمان بوون لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریكا و جدیەتی بەرپرسانی ئەمەریکاشمان هەست پێ دەكرد لە هیوابوون بە هەرێمی کوردستان وەك ناوچەیەكی گرنگی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ گەشەسەندی ئازادی و بڵاوبوونەوەی دیموكراسی.
هەروەها وەك تیمی میدیایی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێداگیریمان لە نەبوونی بەربەست لەبەردەم میدیای ئازاد و ڕۆژنامەنووسە سەربەخۆكان كردەوە كە ئێستا لە هەرێمەكەمان دەیان تەلەڤزیۆن و ڕادیۆی ئازاد و هەزاران ماڵپەڕ و پەڕەی فەرمیی نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەن و هەرێمی كوردستان لە موومارەسەكردنی دیموكراسی و گەشەسەندنی ئازاتدی و دیپلۆماسیدا، نموونەیەكی دیاری ناوچەكەیە و هیوای لەسەر هەڵچنراوە.
سەقامگیری و پێكەوەژیانی گشت پێكهاتە و ئایینە جیاوازەكان، یەكێك بوو لە شانازییەكانی ئێمە لە ئەمریكا بەو پێیەی “سەرەڕای ناسەقامگیریییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ململانێ سیاسییەكان و گرژییەكان لە وڵاتانی دراوسێ، كەچی هەرێمی كوردستان ناوچەیەكی ئارامە بۆ نەتەوەكانی و سەرجەم ئەو هێزە سیاسی و دیپلۆماسی و سەربازییانەی كە لە كوردستان نیشتەجێن بەتایبەت هێزەكانی هاوپەیمانان كە هاوشانی هێزی پێشمەرگە وەك سوپایەكی دامەزراوەیی و فەرمی، ڕۆڵیان لە پاراستنی هاووڵاتیان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان هەیە”.

ئەمانەش هەن

سزای له‌سێداره‌دان بۆ تاوانبارێكی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان دەرچوو

Abduljabar Ali

دەقی گوتاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان:

aso

نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته‌ به‌غدا .

Abduljabar Ali