20.3 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

هەواڵێکی خۆش بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان گەیشت

لەبارەی مسۆگەرکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان زانیارییەکی نوێ دەخرێتە ڕوو

ئەندامێکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: “بە دڵنیاییەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش مسۆگەرە.”

پەرلەمانتارێکی پارتیش دەڵێت: “هەرێمی كوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە”

د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: “بەپێی یاسای بودجە و خشتەکانی بودجەی 2024 و بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، ناردنی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مسۆگەر کراوە.”

زیاتر گوتیشی: “لە هەر بڕەپارەیەك، كە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، پێشینە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانە و سەرۆک وەزیرانیش پابەند کراوە بۆ ئەو پرسە.”

نەرمین مەعرووف جەختی کردەوە: “دادگای فیدراڵی بە پشتبەستن بە پرۆژەیاسای بودجە، سەرۆك وەزیرانی عێراقی پابەند كردووە بە ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، كە بە دڵنیاییەوە پرۆژەیاسای بودجە بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش دەبێت، هاوكات لە ساڵی ڕابردوودا، پشكی هەرێمی کوردستان كە جێگیر كراوە، 12.67% دیاری كراوە، بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش وەكوو خۆی دەمێنێتەوە.”

ئەوەشی خستە ڕوو: “وێڕای ناردنی مووچە، حکوومەتی فیدڕاڵی پابەند کراوە پشکی بودجەی وەبەرهێنان بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.”

لای خۆیەوە شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند: “بەپێی بودجەی پەسندکراو، خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی کوردستان بەردەوام دەبێت و پێویستە بودجەی تەواویش بۆ هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت”

ئاماژەی بەوەش دا: “هەرێمی كوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و داهاتی بەشێکی ناوخۆشی بۆ دارایی فیدڕاڵ ناردووە.”

کۆی گشتیی بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024، بریتییە لە 20 ترلیۆن و 910 ملیار و 463 ملیۆن و 950 هەزار دینارە.

 

ئەمانەش هەن

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ناوەندی فەڕەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق دەكات

Abduljabar Ali

ئاوات شێخ جەناب وازی هێنا

mohammed

لونا شبل راوێژکاری بەشار ئەسەد گیانی لەدەستدا.

aso