20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

هەواڵێکی خۆش گەیشت لەبارەی دابەزینی نرخی دۆلار

بەرپرسێكی بانكەكان ئاشكرای دەكات، لە دوای پشووەكانی جەژن پێشبینی دابەزینی نرخی دۆلار لەبەرامبەر دینار دەكرێت و دەشڵێت: “بەهۆی هەندێك هۆكار ئەم ماوەیە خواستتێكی زۆر لەسەر دۆلار هەبووە.”

شێروان ئەنوەر مستەفا، ڕاوێژکاری هاوبەندیی بانكە ئەهلییەكانی عێراق لە هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: “بەهۆی دابەشكردنی مووچە و پڕۆسەی حەج و هاتنی جەژن و گەشت كردن بۆ دەرەوە، ئەو ماوەیەدا خواستێكی یەكجار زۆر لەسەر دۆلار هەبوو، بۆیە دۆلار زۆر گرانبووە.”

ئاماژەی بەوەش دا: “دوای پشووەكانی جەژنی قوربان پیشبینی دابەزینی دۆلارو بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەكەین.”

ڕاوێژکاری هاوبەندیی بانكە ئەهلییەكانی عێراق لە هەرێمی كوردستان دەشڵێت: “هەموو هەوڵێك دراوە بۆ بەرزكردنەوەی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار، بانكی ناوەندیی عێراق و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ كاریان بەرزكردنەوەی دینار كردووە، بەڵام بەراستی خواستێكی زۆر زۆر لەسەر دۆلار هەیە، ئەوەش وا دەكات نرخەكەی بەرزبێتەوە، لە ماوەی هەفتەیەك بۆ 10 رۆژ، هەر 100 دۆلارێك سێ بۆ چوار هەزار دینار بەرزبووەتەوە.”

ئەمڕۆ 13/6/2024، نرخی 100 دۆلار لە كاتی داخستنی بۆڕسەدا بە 146 هەزار و 900 دینار بوو، لە كاتێكدا لە سەرەتای مانگدا بە 144 هەزار و 700 دینار بوو.

لای خۆیەوە عەبدولڕەحمان شێخلی، پسپۆڕیی دارایی ڕاگەیاند: “ئەو هەڵکشان و داکشانەی بەهای دۆلار شتێکی ئاساییە، بەتایبەتی دوای پەسەند کردنی خشتەی بودجەی 2024ـی عێراق، بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە کە بەهای دۆلار بەرزبووەتەوە بەهۆی هاتنی جەژن و سەفەری حەجەوەیە،.ئەو بەرزبوونەوەیە شتێکی کاتییە، ڕەنگە دوای کۆتایی هاتنی جەژن و هاتنەوەی حاجییەکان ئەو دۆخە ئاسایی دەبێتەوە.”

گوتیشی: “باوەڕم وایە ئێستا بەهای دینار زیاتر دادەبەزێت، بەڵام پێویستمان بە هەماهەنگیی زیاترە لە نێوان بانکەکان بەتایبەت بانکەکانی هەرێمی کوردستان و خستنەڕووی دۆلاری زیاتر لە بازاڕەکان، تاوەکو بتوانرێت بەهای دۆلار دابەزێت.”

عەبدولڕەحمان شێخلی روونی كردەوە: “بەهۆی بوونی کێشەکانی ڕابردوو لە نێوان وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا و بانکی ناوەندیی عێراق بووەتە هۆی ئەوەی بەهای دۆلار لەو ئاستەدا بمێنێتەوە. هاوکات، چەندان بانکیش هەن کە پابەندی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان نەبوونە، کاتێک سەیری سزاکان دەکەین کە بەسەر کۆمەڵێک بانکدا سەپێندرا بوو، بووە هۆی ئەوەی متمانە بەبازاڕ نەمێنێت، کە وایکرد بانکی ناوەندی و وەزارەتی گەنجینە ئەو بانکانە بلۆکک بکەن.”

ئەو مانگە رۆژانە خستنە ڕووی دۆلار لە لایەن بانكی ناوەندیی عێراق لە نێوانی 270 بۆ 283 ملیۆن دۆلار بووە.

ئەمانەش هەن

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسرور بارزانی ئەنجامدا

mahir

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان له‌ سنووری قه‌زای مه‌خموور ئه‌نجامدا.

aso

چەند پڕۆژەیەكی نوێ بۆ شەڵتەری ئاژەڵە بێلانەكانی هەولێر دروست دەكرێت

mohammed