20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

وه‌زیری په‌روه‌رده‌: هه‌وڵی زیاتر و جیددی تر ده‌ده‌ین بۆ ئەوەی کەرتی پەروەردە باشتر بکەین

دووەم کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان ده‌ستی پێكردو وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، هه‌وڵی زیاتر و جیددی تر ده‌ده‌ین بۆ ئەوەی کەرتی پەروەردە باشتر بکەین.

ئه‌مڕۆ  پێنجشه‌ممه‌ 1ی8ی2024، دووەم کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بە ناونیشانی ( پەروەردەی باش، دەرفەتی باشتر ) بە چاودێریی وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به‌رێوه‌ ده‌چێت.

کۆڕبەند تیشک دەخاتە سەر ڕۆلی پەروەردە لەسەر بەهێزکردنی ئینتیمای نیشتیمانی، لەسەر ئەو گۆڕانکارییانەی شۆڕشی پیشەسازی پێنجەم، بەتایبەت لەبواری زیرەکی دەستکرد کە لەم قۆناغە پێی گەیشتووین.

هه‌روه‌ها تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە چۆن بتوانین پانتایی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی فراوان بکەین. له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا وتی: ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی 100 ساڵەی کەرتی پەروەردە لە کوردستان بدەینەوە، ئەوە دەبینین بە چەندان قۆناغدا تێپەڕیووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ساڵی 1907، شێخ عەبدوسەلام بارزانی نامەیەک بۆ سوڵتان عەبدولحەمید دەنوسێت، لە یەکێک لەخاڵەکانیدا، داوا دەکات خوێندن بە زمانی کوردی بێت، هەروەها ئەو باجانەی وەردەگیرێت، قوتابخانەی لە گوندەکان پی دروست بکرێت.

هه‌روه‌ها وتیشی: خۆشبەخترین کاتەکانی ئێمە ئەو سەردەمەیە کە هۆشیاریی خێزانیی و کۆمەڵگەیی بۆ بابەتی پەروەردە زیادی کردووە، هەروەها دایکان و باوکان بایەخی زیاتر بە خوێندنی منداڵەکانیان دەدەن. ئەوەش بڕیاربەدەستانی پەروەردە دەخاتە ژێر فشارێکی زۆرتر، تاوەکوو کاری زیاتر و جیددی تر بکەن بۆ ئەوەی بتوانن کەرتی پەروەردە باشتر بکەن.

ئەمانەش هەن

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە

mohammed

کەشناسێک ھەواڵێکی خۆشی راگەیاند

mahir

پیشبینی دەکرێت ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ عێراق بگاتە 13 ملیۆن کەس.

aso