20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

وەزارەتی دارایی راسپێردرا پەلە بکرێ لە ناردنی لیستی مووچەی مانگی شەش بۆ بەغدا

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە مووچەی مانگی پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە و دامەزراوە ئەمنیەکانیش، داواکرا کە وەزارەتی دارایی عێراق، بە زووترین کات مووچەکانیان خەرج بکات بە تایبەتیش کە لە دوا هەنگاودا، حکوومەتی هەرێمی كوردستان، لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەی بە سەرجەم داتا و زانیاری پێویست ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کردووە و هیچ بيانوویەک بۆ نەناردنی مووچەکانیان نەماوە، هەروەها ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد پەلە بکەن لە ناردنی لیستی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانبۆ بەغدا و هەروەها ناردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم بۆ ئەژمێری وەزارەتی دارایی عێراق.

ئەمانەش هەن

بریاری نوێ دەرچوو بۆ دابەزاندنی دۆلار

mohammed

نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی هەولێر و بەغدا لەبارەی دەروازە سنوورییەکان

mohammed

هەواڵی نوێ لەبارەی مووچەوە راگەیاندرا

mohammed