20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەردۆغان لەسەر هەمان رێچکەی سەدام حسێن دەڕوات، بەڵام دەبێت بیربکاتەوە لە عێراق چی روویداوە.

یسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل  وەڵامی هەڕەشەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیای دایەوە و رایگەیاند، ئەردۆغان لەسەر هەمان رێگای سەدام حسێن دەڕوات و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەکات.

گوتیشی، با ئەردۆغان بیربکاتەوە لە عێراق چی روویداوە و چۆن کۆتاییهات.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی رۆژی دووشەممە 28ـی تەمووزی 2024، لە میانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ رێکخستنەکانی پارتەکەی لە پارێزگای ریزە، لە باکووری تورکیا، رایگەیاندبوو، هاوشێوەی چوونە نێو قەرەباخ و لیبیا دەتوانن ئەوە دژی ئیسرائیلیش ئەنجامبدەن و هیچ هۆکارێک نییە کە هێز نەنێرنە ناو خاکی ئیسرائیلەوە.

گوتیشی، تەنیا دەبێت ئێمە بەهێز بین بۆ ئەوەی ئەم هەنگاوانە بهاوێژین. وەک ئەوەی کە ئێمە ئەمڕۆ هەموو قسەیەک دژی ئیسرائیل دەکەین، لەگەڵ ئەواندا هەموو بازرگانییەکمان راگرتووە و پەیوەندییەکانمان پچڕاندووە.

ئەمانەش هەن

ژمارەیەک هه‌لی دامه‌زراندن ڕاگه‌یاندرا.

aso

مەسرور بارزانی: دەبێت بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق قەرەبوو بکرێنەوە.

aso

لە هەولێر ڕۆژانە 100 درەخت دەچێنرێت.

aso