20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

وەڵامێک لە وتەبێژی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک ـ گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ حمەسوور دوشیوانی

کەسێک بەناوی (حمەسور دووشیوانی)، چەند تۆمەتێکی ناڕەوا و بێ بنەمای ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە سەبارەت بەدانانەوەی پارێزگاری سەپێندراوی ئێستای کەرکووک، لێرەدا بۆ ڕای گشتیی ڕای دەگەیەنین، تەواوی قسە و چەواشەکارییەکانی ئەو کەسە دوورن، لە ڕاستییەوە و ئەسڵ و ئەساس و بنەمایان نییە.

هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دانانی پارێزگاری کەرکووک زۆر ڕوون و ئاشکرایە، هەر لەسەرەتاوە پارتیمان لەگەڵ دانانی پارێزگایەکی کـوردپەروەر و شیاو قبوڵکراو بووە لەلای هەموو پێکـهاتەکانی شاری کەرکووک، کە ئامانجی خزمەتکردن و نەهێشتنی جیاوازی و سڕینەوەی ئەو سیاسەتە نادروسـتانە بێت، کە دەرهەق بەپێکهاتەی کورد لەپارێزگاکە کراوە.

پارتیـمان دژی هەمـوو ئەو تۆمەت و چەواشەکاریانەیە کە هەنـدێ لایەن و کەس بڵاوی دەکەنەوە، گـوایە پارتی دیمـوکراتی کوردستان هەوڵیداوە بۆ دانانەوەی پارێزگاری سەپێنراوی ئێستا، بۆ جارێکی تر بە پارێزگاری کەرکووک، کە هیچ بنەمای نییە.

وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان بەتوندی ئەو تۆمەت و چەواشەکارییانە لە ژێر هەر ناو و پەردەیەکی شاراوەدا بێت، ڕەتدەکەینەوە، چونکە هەر ئەو لایەن و کەسانەی کە بوونە هۆی شێواندنی دۆخی شاری کەرکووک و شارەکەیان تووشی داگیـرکاری و ناسەقامگیری کرد، ئێستا بە بەخشینەوەی تۆمەتی بێ بنەما و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست دەرهەق بە کەرکووکییەکان دەیانەوێت ڕووی ناشرینی خۆیان سپی بکەنەوە، بەڵام ڕاستییەکان دیارن و گەلی کوردستان و پێکهاتەکانی شاری کەرکووک شاهێدی تێگەیشتن و سیاسەتی ڕوونی پارتیمانن.

بۆیە دڵنیایی دەدەینە جەماوەری خۆشەویست و سەربەرز و خۆراگری شاری کەرکووک، کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە لەسەر هەڵوێست و سیاسەتی لەمێژینەی خۆی بۆ ئایندەی کەرکووک، تاگەیـشتن بەدوا ئامانـجەکانی گەلەکەمان و خزمەتی هاووڵاتیانی خۆشەویست و خاوەن هەڵوێستی ئەو شارە.

مەهدی کاکەیی
ووتەبێژی فەرمی
مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای کەرکووک – گەرمیان.
2024/7/13

ئەمانەش هەن

لە شەقامی مەلیک مەحمود تەقە لە دور گەنج کرا

mahir

دوو رۆژی تر پارەکە دەگات

mahir

بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکان درا.

aso