لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی ئەنجامی دەنگدانی تایبەتی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، 86 هەزار و 775 دەنگیان هێناوە و 36 هەزار دەنگ لەپێش یەکێتییەوەن.
لە هەڵبژاردنی تایبەت 215 ههزار و 960 دهنگدهر مافی دهنگدانیان ههبوو، بەکۆی گشتی لە هەرچوار بازنەی هەڵبژاردن (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە)ڕێژەی بەشداریکردن 97% بوو، سەرجەمیان له 165 بنكهی دهنگدان و 749 وێستگه دهنگیان دا.
هێمن هەورامی، سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی لەبارەی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە هەر 165 بنکەی دەنگدان بریکاریان هەبووە و لەرێگەی سیستمێکی دیجیتاڵییەوە دوای تەواوبوونی دەنگدان ئەنجامەکەیان دەستکەوتووە، بەپێی ئەو ئەنجامەی کۆمیسیۆن بە بریکارەکانی لایەنە سیاسییەکانی داوە، ئەنجامەکە بەمشێوەیە:
– دەنگی دروست: 179 هەزار و 326 دەنگ
– دەنگی پووچەڵ: 21 هەزار و 131 دەنگ
– پارتی: 86 هەزار و 775 دەنگی بەدەستهێناوە.
– یەکێتی: 50 هەزار و 776 دەنگی هێناوە.
– نەوەی نوێ: 11 هەزار و 78 دەنگ
-یەکگرتوو: سێ هەزار و 18 دەنگ
– بەرەی گەل: دوو هەزار و 51 دەنگ
-کۆمەڵ: دوو هەزار و 365 دەنگ
– ڕەوتی هەڵوێست: دوو هەزار و 448 دەنگ
– بزووتنەوەی گۆڕان: 585 دەنگ