گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، پارتی بە نووسراوی فەرمی خواستی خۆی بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەربڕیوە.
یەکشەممە، 09-06-2024، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی کە ئاراستەی فەرمانگەی کاروباری لایەنە سیاسییەکانی کۆمیسیۆنەکە کردووە، خواستی خۆی بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەربڕیوە.