ئه‌مڕۆ 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2024، پێنج ساڵى ته‌واو به‌سه‌ر تاوانى تیرۆركردنى هه‌ردوو میدیاكار ئامانج بابانی و لانه‌ی هاوسه‌ری و منداڵه‌كه‌یان تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام تائێستاش ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه‌ى شارى سلێمانى ئاشكرا نه‌كراون و هاوشێوه‌ى تاوانه‌كانى دیكه‌ى تیرۆری هه‌ریه‌ك له زاناى قایمقام و موراد كانى كورده‌یی و نیاز بەگ دەرگەڵەیی و كاوە گەرمیانی و دەیان كەسی تر له‌و سنووره، سه‌رانى یه‌كێتى تاوانەكەیان پەردەپۆش كردووە و هەوڵی دیزەبەدەرخۆنەكردنیان داوە.
ئێواره‌ى 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2019، هێشتا هاوڵاتیان له یادیكردنهوهى ئه‌و خیانەتە شوومه‌دا بوون، كه چۆن سه‌رانى یه‌كێتى كه‌ركووكیان فرۆشت و هێزی داگیركه‌ریان هێنایه سه‌ر كوردستان، به هه‌واڵى كوژرانى هه‌ردوو میدیاكار (ئامانج بابانی) و (لانه محه‌مه‌د)ی هاوسه‌ری و منداڵه‌كه‌یان ڕاچڵهكین. هه‌ر خێرا هێزه‌كانى پۆلیس رایان گه‌یاند كه تاوانه‌كه خۆكوژیی بووه، گوایە ئامانج بابانی بكوژی خۆی و هاوسەر و منداڵەكەی بووە، به‌ڵام ئەم تۆمەتە ڕه‌ت كرایه‌وه.
بۆ ڕۆژى دواتر واتا 17ى ئۆكتۆبه‌رى 2019 لێژنه‌ى رۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر كوژرانى ئامانج بابانى و هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ى راگهیاندراوێكىان بڵاوكرده‌وه. له ڕاگهیاندراوهكهدا هاتبوو: “ئێوارەی دوێنێ (16/ 10/ 2019)، كارەساتێكی جەرگبڕ هەموومانی لە هەرێمی كوردستان دا تووشی خەمباریی و شۆك كرد، كە ئەویش روداوی گیان لەدەست دانی هەردوو رۆژنامەنوس كاكە (هێمن نوری)، ناسراو بە (ئامانج بابانی) و (لانە حەمە ساڵح)ی هاوسەری و مناڵە چاوگەشەكەیان بوو”.
هه‌روه‌ها نووسیبوویان: “ئەم رووداوە، كە لەبەردەم تێرمناڵی شارەزوردا رووی داوە، كارەساتێكی خەمناك و گەورەیە و زیانێكی گەورەشە بۆ سەر كاری میدیایی لە هەرێمی كوردستان”.
له درێژه‌ى ڕاگهیاندراوهكهدا هاتبوو: “ئێمە لە لیژنەی رۆشنبیریی و كۆمەڵگەی مەدەنیی و وەرزش و لاوان-ی پەرلەمانی كوردستان، سەرەڕای ئەوەی پرسە و هاوخەمیی خۆمان بۆ خانەوادە بەرێزەكانیان و رۆژنامەنووسانی كوردستان رادەگەیەنین، داواش لە دەزگاكانی ئاسایش و پۆلیس دەكەین پیشەییانە بەڵگەكانی تایبەت بەم كارەساتە بۆ رایگشتیی كوردستان روونبكەنەوە و نابێت ئەم رووداوە، بە تەمومژیی بمێنێتەوە و لێكدانەوەی جیای بۆ بكرێت”.
وه‌ك ئه‌وكات بڵاو كرایه‌وه، گرووپی خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبەر هه‌موو هه‌وڵێكیان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی خیانهتهكانیان بشارنه‌وه تا ئه‌وه‌ى له ساڵیادی رۆژی 16ى ئۆكتۆبه‌ردا رووداوی كوشتن و تۆقێنه‌ر دروست بكه‌ن..
هەر لەم چوارچێوەیەدا لە ماوەی رابردوو (نووری محه‌مه‌د) باوكی ئامانج بابانی، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، “دۆسیه‌ی ئامانج بابانیی كوڕمیان داخست، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئێمه بڕوا به‌وه بێنین كه تاوانه‌كه، ئامانج ئه‌نجامی دابێت”.
روونیشی كرده‌وه كه له پزیشكی دادی سلێمانی دوای توێكاری بۆ ته‌رمه‌كان، ئامانج بابانیان له ژن و منداڵه‌كه‌ی جیا كرده‌وه و لانه و منداڵه‌كه‌یان له گۆڕستانی به‌كره‌جۆ ناشت و ئێمه‌ش ته‌رمی ئامانجمان له گۆڕستانی كانیسپیكه ناشت.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه رووداوه‌كه زۆر گوماناوی بووه و له رۆژێكی مه‌به‌ستدار رووی داوه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه، زۆرتر وه‌ك رووداوێكى تیرۆر وێناكرا، كه‌ناڵى ئێن ئار تى كه ئامانج بابانى تا دوا ڕۆژى ژیانی كارى تێدا ده‌كرد، وه‌ك هه‌واڵى تیرۆركردن رووداوه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه، دواتریش سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ كه خاوه‌ندارێتیی كه‌ناڵه‌كه ده‌كات، گوتی: “ئه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه رووداوه‌كه خۆكوژییه، بێڕێزییه و گومانه‌كان زیاتر ده‌كات.“
لە لایەكی دیكەوە، لە مانگی شوباتی 2020، جەبار ئەحمەد شەریف، بەڕێوەبەری بەڵگەی تاوانی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا چەندان بەڵگەی خستە ڕوو كە تاوانی كوشتنەكە تەنیا بە یەك دەمانچە ئەنجام نەدراوە، بەڵكوو دوو دەمانچە بەكار هاتووە. هاوكات ئاشكرای كرد كە دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانی دەڵێن 7 فیشەك لە یەك دەمانچەدا لەو ڕووداوەدا تەقیوە، بەڵام پاش پشكنینی قەوانەكان، بۆیان دەركەوتووە كە 3 لەو قەوانانە لەو دەمانچەیەدا تەقیون كە دەستی بەسەردا گیراوە، بەڵام 4 قەوان لە دەمانچەیەكی دیكەوە تەقیوە و دەمانچەكەش دیار نییە.
ئەوەشی دركاند كە لە لایەن پۆلیسی سلێمانییەوە پێیان ڕاگەیاندراوە كە جگە لەم 7 قەوانە، 4 قەوانی دیكەش لە شوێنی ڕووداوەكە هەڵگیراوەتەوە و بەم جۆرەش كۆی گشتیی قەوانەكان 11 بووە كە 7 قەوانیان لەو دەمانچەیە تەقیوە كە دەگوترێ هی ئامانج بابانییە، بەڵام 4 قەوان دیار نییە.
بەڕێوەبەری بەڵگەی تاوانی هەرێمی كوردستان ئەوكات رای گەیاند كە دەبوایە دادوەران لێكۆڵینەوەی زیاتریان لەم بابەتە بكردایە و پەلەیان لە یەكلاكردنەوەی كەیسەكە نەكردایە و بەدواداچوونی زیاتر بكرێ تا چارەنووسی ئەو چوار قەوانە دەربكەوێت و بزاندرێت ئەو دەمانچەیە هی كێیە كە تەقەكانی پێكراوە. گوتیشی: ”گومان دەكرێ ئەم كردارە خۆكوژی نەبێ، كوشتن بێت.“