20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

بۆ سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؛

سڵاو و ڕێز،
پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەڕێزتان و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەم.
یەکێتی خاوەن مێژوویەکی دیار و بەرچاوە و لە زۆر قۆناغی جیاوازی مێژووی گەلەکەماندا، ڕوڵی دیار و کاریگەری هەبووە.
لەم رۆژەدا یادی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خوالێخۆشبوو بەڕێز مام جەلال دەکەینەوە و هیوادارم لە تێکوشان و خەبات لە پێناو بەدیهێنانی مافە ڕەواکان و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و هەروەها لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بن و هەر سەرکەوتوو بن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئەمانەش هەن

‎سلێمانی لە شاری ڕۆشنبیرییەوە بۆ بارەگای سەربازی

mohammed

له توونێلی دەربەندیخان بارهەڵگرێک بەسەر ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا کەوت .

aso

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزترین ئاستی تۆمارکرد.

aso