20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

ڕاگەیاندراوێکی گرنگ لە گوتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە

جەماوەری خۆشەویستی کوردستان
لە ساڵی ٢٠٢٢ پارتیمان زۆر هەوڵی دا کە پێش تەواوبوونی وادەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان ڕێکارەکانی پێویست بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست پێبکرێت، بەڵام بەداخەوە زۆر ئاستەنگ دروستکران، کە ئەو ئاستەنگانە بە زیانی پرۆسەی سیاسی و یاسایی بۆ هەرێمی کوردستان شکانەوە و رەنگدانەوەی خراپیان بەرامبەر دەسەڵات و مافەکانی هەرێمی کوردستان بەدوای خۆدا هێنا. لە دوای ئەوەش هەوڵماندا ئەو پێشنیارانەی هەبوون، بۆ پەرلەمانی هەڵبژێردراو جێبێڵین بۆ چارەسەرکردنیان بە شێوەیەکی یاسایی کە ئەمەش ڕێگری لێکرا.
بۆیە لە ١٨/٣/٢٠٢٤ پارتیمان هەڵوێستی خۆی بۆ جەماوەری تێکۆشەری کوردستان ڕاگەیاند لەگەڵ دیاریکردن و ئاماژەدان بەو کەموکوڕی و نا دادپەروەریانەی کە هەبوون چ لە مافی پێکهاتەکان هەتا کێشەی پەنجەمۆر و هەوڵی بێبەشکردنی سەدان هەزار کەس لە دەنگدان. ئەمانە و چەندین بابەتی دیکەی پەیوەندار بە رێکارەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، کە دوای ئەم هەڵوێستەی پارتیمان بەشێک لەو تێبینی و کەموکوڕیانە چارەسەرکران و بەشێکیشیان لە چارەسەرکردن دان، هەرچەندە هەموو چارەسەریەکان لەسەدا سەد نەبوون بەڵام بەشێک لە مافەکان بۆ پێکهاتەکانی کوردستان گەڕایەوە و، بابەتەکانی دیکەش بەشێکی باشیان چارەسەرکراون، بۆیە دوای ڕاگەیاندنی وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن بەرێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پارتیمان دەستدەکات بە ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان. هیوادارین هەڵبژاردنێکی دیموکراسیانە و پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت کە ئاکامەکەی لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان دابێت.
مەحمود محەمەد
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئەمانەش هەن

باڵیۆزی ئێران لە عێراق: سەرۆک بارزانی وەک سەرکردەیەکی گەورە ڕۆڵێکی گرنگی لە پڕۆسەی سیاسیدا هەیە

mohammed

ئاڵای کوردستان لە فڕۆکەخانەی مەتین_ ئەبوزەبی

Abduljabar Ali

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕادەگیرێت.

aso