20.3 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

ڕاگەیەندراوی حکوومەتی عێراق لە بارەی کۆبوونەوە گرنگەکەی هەولێر

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، ئامانجی سەردانەکەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی فیدراڵ بۆ هەولێر، یەکخستنی دیدگەکانە بۆ چارەکردنی کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان. 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 08-09-2024، کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو ئەنجوومەنیی وەزاریی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر دەستی پێ کرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فوئاد حوسێن، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و جێگری سەرۆکوەزیران؛ سەرۆکایەتیی شاندەکانی هەردوولا دەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت:ئامانجی کۆبوونەوەکە “لێکگەیشتنی حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستانە سەبارەت بە پرسە جۆراوجۆرەکان؛ بەتایبەت پرسە ئابووری و داراییەکان”.

لە بەشێکی دیکە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ” کۆبوونەوە هاوبەشەکان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە شاری هەولێر بەردەوام دەبن، لە ماوەی کۆبوونەوەکاندا، ژمارەیەک دانیشتنی تەکنیکی تایبەتمەند و دانیشتنی هەماهەنگیش دەبن کە ئامانجیان یەکخستنی دیدگەکان و گەیشتنە بە چارەیەکی کاریگەر”.

ئەندامانی شاندەکەی ئەنجوومـەنی وەزاریی ئابووریی عێراق:

1. فوئاد حوسێن، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق.

2. محەممەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق.

3. تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق.

4. عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق.

5. ئەسیر داود سەلمان، وەزیری بازرگانیی عێراق.

6. ئەحمەد جاسم سابر، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق.

7. حەمید نەعیم، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.

8. فەیسەڵ وسام، سەرۆکی دەستەی کاغەزە داراییەکانی عێراق.

9. عەلی مەعارج بەهادلی، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق.

10. ئەحمەد عەبدولجەبار، بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان.

11. میساق عەبدولحوسێن، بریکاری تەکنیکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق.

12. عەباس نەسروڵڵا، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابووریی عێراق.

شاندەکەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق شەوی ڕابردوو، 07-09-2024 گەیشتە هەولێر؛ بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممەش، 08-09-2024، لەلایەن سەرۆکوەزی مەسرور بارزانییەوە پێشوازییان لێ کرا.

ئەمانەش هەن

بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانی حاجییان بەرەو مەککە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج

Abduljabar Ali

بەشداری شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لە پرسەی ئیبراهیم ڕەئیسی و یاوەرانی لە تاران

Abduljabar Ali

كەشناسی: پلەكانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە.

aso