20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

کریستیانەکان هاوپەیمانییەکی سیاسیی نوێیان ڕاگەیاند

ئەرمەنەکانی هەرێمی کوردستان چوونە پاڵ حزبەکانی دیکەی ئەنجوومەنی سیاسیی هاوپەیمانیی حەمورابی و لە سەر پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی نوێی سیاسیی بە ناوی (هاوپەیمانی مەسیحی) ڕێککەوتن کە نوێنەرایەتیی تەواوی هاووڵاتییانی ئەرمەن، سریان، ئاشووری و کلدان بکات.

ئانۆ جەوهەر سەرۆکی هاوپەیمانیی حەمورابی کە هاوکات وەزیری گواستنەوە و گەیاندنە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، ئێوارەی هەینی 10ی ئایاری 2024، لە بارەگای پەیوەندیی کلدانییەکانی جیهان لە عەنکاوە، ئەنجوومەنی سیاسیی هاوپەیمانییەکە بە ئامادەبوونی نوێنەری ئەرمەنەکان لە لجنەی ئیداریی پێکهاتەی ئەرمەنی ئۆرتۆدۆکس و کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی ئەرمەنەکان کۆبووەوە، کە هاوپەیمانەییەکە پێک هاتووە لە پارتی ئەنجوومەنی نەتەوەیی کلدانی، پارتی بزووتنەوەی کۆمەڵەی سریان و پەیوەندیی کلدانییەکانی جیهان، پارتی یەکێتیی دیموکراتی کلدانی، ڕەوتی شلاما بۆ کاروباری کریستانەکان.

هەروەها نووسیویەتی: لەو کۆبوونەوەیان پێشوازییان لە برا ئەرمەنەکانیان کردووە کە چوونەتە پاڵ هاوپەیمانی حەمورابی و دوای گفتوگۆکردن ڕێککەوتوون هاوپەیمانییەکی یەکگرتووی سیاسیی بە ناسنامەیەکی نەتەوەیی کۆمەڵگەی کریستیانەکان بە ناوی (هاوپەیمانیی مەسیحی) دابمەزرێنن.

وەک ئاماژەی پێ داوە، هاوپەیمانی مەسیحی یەکگرتوویی نێو ماڵی کریستیانەکان دەبێت بۆ کاری هاوبەش سیاسیی بەرگریکردن لە مافی تەواوی مەسیحییەکان کە لە هەناوی هاوپەیمانێتی حەمورابییەوە سەرچاوەی گرتووە و نوێنەرایەتیی ئەرمەنییەکان، سریان و ئاشووری و کلدانییەکان دەکات.

هەروەها تەواوی لایەنەکانی پێکهێنەری هاوپەیمانی مەسحی هەڵوەشاندنەوەی کورسیی کۆتای پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە لایەن دادگای فیدراڵی بە بڕیارێکی نادادپەروەرانەیان ناوبردووە و جەختیان لە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی و گەڕاندنەوەی هەر 11 کورسییەکەی کۆتا کردووەتەوە.

ئەمانەش هەن

هەواڵێکی خۆش بۆ هێزەکانی ئاسایش

mohammed

ئەمڕۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌.

aso

سبەی سەرجەم بانکە حکومییەکان لە هەرێمی کوردستان دادەخرێن

mohammed