گروپەکەی شاڵاو کە دەیانگوت هەولێر وەردەگرینەوە، پارتی وەری گرتنەوە
لە رووداوێكی چاوەڕوان نەكراودا، ئەو گرووپەی لە سۆشیال میدیا دەیانگوت “هەولێر وەردەگرینەوە” و كۆمەڵێك گەنج بوون لە ریزەكانی یەكێتیدا، سەرجەمیان چوونە ناو ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و وەرگیران.
گرووپێكی ناو یەكێتی لە سنووری هەولێر كە پێشتر دەیانگوت هەولێر وەردەگرینەوە، سەرجەمیان چوونە ناو ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕێگەی کوردایەتییان دۆزییەوە.
هاوكات سەنگەر كانەبی بەرپرسی لقی 23ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە فەیسبووکی خۆی بڵاوی كردووەتەوە، پێشوازی و دیدارمان لەگەڵ كۆمەڵە گەنجێكی بوێری سنووری قوشتەپە كرد.
باسی لەوەش كردووە، ئەو كۆمەڵە گەنجە پێشتر سەربە لایەنی سیاسیی تر بوون، هاتنە ڕیزی پارتییان راگەیاند و بڕیاریان دا، لێرەوە خزمەت بە رێبازی پیرۆزی کوردایەتیی و پارتی و بارزانی بکەن. زیاتر گوتی “ئەم شەرەفەیان لێ پیرۆز دەكەم”.
بەپێی بەدواداچوونەکان ئەو گرووپە بەشێكیان ئەو كەسانە بوون لە بەرنامەی سۆشیال میدیا و ستۆری شاڵاو کۆسرەتدا دەردەکەوتن و ڤیدیۆیان بڵاو كردەوە و دەیانگوت هەولێر وەردەگرینەوە، بەڵام ئێستە سەرجەمیان خەباتکاری ئارامی و ئاوەدانی هەولێرن، لە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا.