20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

گرێبەستی بەڵێندەری پڕۆژەی گەشەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆر هەڵدەوەشێنرێتەوە.

کۆمپانیای دانەگاز رایگەیاند، کۆتایی بە گرێبەستی بەڵێندەریی پڕۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆر دەهێنێت.

دانەگاز لە روونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە بڕیاری کۆنسێرتیۆمی پێرڵ پێترۆڵیۆم بۆ کۆتاییپێهێنان بە گرێبەستی بەڵێندەریی پڕۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەی گازی کۆرمۆر رایگەیاند، کۆنسێرتیۆمەکە بە فەرمی کۆتایی بە گرێبەستی کۆمپانیای (ئینەرفلێکس) هێناوە، کە بەڵێندەری پڕۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەی گازی کۆرمۆرە کە بە (KM 250) ناسراوە.

دانەگاز دەڵێت، شێوازی کارکردنی ئینەرفلێکس، کۆمەڵێک کێشەی لێکەوتووەتەوە کە بووەتە هۆی دواکەوتنی پڕۆژەی پەرەپێدانی گازی کۆرمۆر، “ئینەرفلێکس ئەرکەکانی لە چوارچێوەی گرێبەستەکەیدا جێبەجێنەکردووە، لەبەرئەوەش زیانی لە پڕۆژەکە داوە، بە چەشنێک بووەتە هۆی دواکەوتنی پڕۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆر.”

بەپێی راگەیێندراوەکەی داناگاز، لەبەر ئەو کێشەیە راستەوخۆ کۆنسێرتیۆمی پێرڵ پێترۆڵیۆم دەستتێوەردانی کردووە و خۆی کۆنترۆڵی پڕۆژەکەی کردووە، ئەوەی ماوەتەوە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکەدا خۆی جێبەجێدەکات بۆ ئەوەی لەو کاتەی راگەیێندراوە، تەواوبکرێت.

دانەگاز دەڵێت ئەم کارەی پێرڵ پێترۆڵیۆم لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیی خاوەن پشکەکانی کۆمپانیاکە و خەڵکی هەرێمی کوردستان بووە.

پڕۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەی گازی کۆرمۆر بڕیار بوو تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ تەواو بێت؛ قەبارەی بەرهەمهێنانی گازی کێڵگەکە لە 500 ملیۆن پێ سێجا بەرزبکاتەوە بۆ 750 ملیۆن پێ سێجا.

کۆنسێرتیۆمی پێرڵ پێترۆڵیۆم لە کۆمپانیای دانەگاز و هیلالی ئیماراتی پێکدێت، کە پێکەوە خاوەنداریێتیی 70٪ـی کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکەن. سێ کۆمپانیای دیکەی وزەی ئەوروپی پێکەوە خاوەنی 30٪ـیەکەی دیکەی پڕۆژەکەن و کۆمپانیای دانەگازیش بەرپرسی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەیە.

ئەمانەش هەن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە

Abduljabar Ali

به‌رپرسێكی‌ سه‌ربازی‌ له‌ سلێمانی‌ كوژرا

mohammed

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپەکانی ڕەفەح بە “تاوانی جەنگ” وەسف دەکات.

aso