به‌پێی زانیارییه‌كان، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ی 7ی 2024، گوندێكی سنووری ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ری سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، بۆردومان كرا.
، گوندی تووته‌قه‌ڵی سه‌ر به ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر له سنووری چه‌مچه‌ماڵ بۆردوومان كرا و ئاگرێكی زۆر له ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه و تاوه‌كو ئێستا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
بۆردومانه‌كه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له دووری شوێنی نیشته‌جێبوونی گوندنشینه‌كان بووه و جاری دیكه‌ش ئه‌و سنووره بۆردوومان كراوه.
پێشتریش به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه چه‌ندین جار سنووری چه‌مچه‌ماڵ بۆردومان كراوه و ئه‌م جاره‌شیان پێده‌چێ جارێكی تر توركیا سنووری چه‌مچه‌ماڵی بۆردومان كردبێته‌وه.
هەواڵی پێشتر
هەواڵی داهاتوو